وه‌زیری به‌رگری ئیران : بریاره‌كانی ترامپ پیلانگێری یه‌

 

له‌ باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان له‌ سووریا (ئه‌میر حاته‌می) وه‌زیری به‌رگری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌رنامه‌ی “قصارى القول”ى رووسیه‌لیه‌وم،، رایگه‌یاند:” ئه‌و بڕوای به‌و لێدوانانه‌ نییه‌، چونكه‌ هه‌ندێكجار ده‌ڵێن ده‌كشێنه‌وه‌ و دواتریش ده‌ڵێن هیچ كاتێك و ماوه‌یه‌ك دانه‌نراوه‌ به‌ كشانه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیارانه‌شی به‌ “پیلانگێڕی” وه‌سفكرد.

وه‌یری به‌رگری كۆماری ئیسلامی ئیران ڕاشیگه‌یاند :”په‌شیمانبوونه‌وه‌ی واشنتن له‌ لێدوانه‌كانی بۆ كشانه‌وه‌، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌یه‌ كه‌ له‌ ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ پێدانی مووشه‌كی بالیستی به‌ حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، وه‌زیری به‌رگری ئێران گووتی : ئه‌و مووشه‌كانه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ده‌ست حووسییه‌كان نه‌گه‌یشتوون و درووستكراوی ئێرانیش نین‌، داوامان له‌ وڵاتان كردووه‌ به‌ڵگه‌ی ته‌واو و سه‌لمێنه‌ر پێشكه‌ش بكه‌ن و بیخه‌نه‌ به‌رده‌م شاره‌زایان، به‌ڵام نه‌كراوه‌.

له‌ باره‌ی لێدوانه‌كانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌ ، وه‌زیری به‌رگری ئێران ده‌لێت :” ئه‌و لێدوانانه‌ پشتگوێخستنی دوژمنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یه‌، كه‌ “داگیركاری زایۆنییه‌ و بن سه‌لمانیش كه‌سێكی بێ ئه‌زمونه‌ .

Back to top button