رۆناڵدۆ نیگه‌رانه‌ و داهاتووی خۆی لێ دیار نیه‌.!

یاریزان رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی ریاڵ ،مەدرید لە ئێستادا ترسی له‌ داهاتووی خۆی هه‌یه‌ و ئەو یاریزانە زۆر نیگەرانەو دەیەوێت موچەکەی هاوشێوەی میسی لێبکرێت.”

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە.” كه‌  رۆناڵدۆ بەهۆی کەمی موچەکەی لە میسی لە یانەکەی نیگەرانەو دەیەوێت ئیدارەی ریاڵ مەدرید موچەیەکی پێبدەن هاوشێوەی ئەو موچەیە بێت کە میسی لە بەرشەلۆنە وەریدەگرێت، کە ئەم ئەستێرەیەی بەرشەلۆنە نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە وەردەگرێت، بەڵام رۆناڵدۆ نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ موچەکەیەتی و جیاوازیەکەشی لەگەڵ میسی زۆرە.”

هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ بێت.” داهاتووی رۆناڵدۆ دیار نیەو یان دەبێت یانەکەی موچەکەی زیاد بکات یان ئەو یاریزانە لە مەدرید دەڕوات.

ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت.” كه‌ یاریزان كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەم وەرزە زۆرترین گۆڵی لە پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا تۆمارکردووە کە 39 گۆڵەو لە یارییەکانی چوونی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، توانی دوو گۆڵ لە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا تۆمار بکات، کە گۆڵی دووەمی دەنگدانەوەی زۆری بەهۆی جوانیەکەیەوە بەدوای خۆیدا هێنا.”

Back to top button