نهتهوه یهكگرتووهكان پاڵپشتی خۆی بۆ پێشنیارهكانی بارزانی راگهیاند
خواكوڕك
ئهمرۆ دووشەممە 26ـی 9ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە یان كۆبیچ نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كردووه.
لە دیدارەكەدا نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق سەرۆك بارزانیی لە ئەنجام و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی نیویۆرك پەیوەست بە شەڕی داعش لە عێراق و سووریا و سەردانی شاندی هاوبەشی عێراق و هەرێم بۆ ئەمەریكا ئاگادار كردەوە.
هەروەها پشتیوانیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ تێبینی و پێشنیارەكانی سەرۆك بارزانی بۆ قۆناغی دوای داعش و ڕێگری لە دروستبوونی گرفتەكان ڕاگەیاند.
هەروەها خۆشحاڵیی خۆیشی نیشان دا بە هەماهەنگیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆك وەزیرانی عێراقی و، ئەو هەماهەنگییەی بە گرنگ وەسف كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چارەكردنی كێشەكان.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ ئازادكردنی موسڵ و قۆناغی دوای داعش ئاڵوگۆڕ كرا.