سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك كشایه‌وه‌ و خۆی كاندید ناكات.

له‌ راگه‌یاندراوێكی، محه‌مه‌د عوسمان، سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له‌ شاری كه‌ركوك، دا هاتووه‌.” كه‌ به‌هۆی هه‌ندێك هۆكاری تایبه‌ته‌وه‌ خۆم ناپاڵێوم و ده‌ستم له‌ كاندیدبوون له‌ نێو لیستی یه‌كێتی كێشایه‌وه‌.”

له‌ نووسینێكدا كه‌ له‌ ئه‌كاونته‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌، (محه‌مه‌د عوسمان) (ناسراو به‌ حه‌مه‌سوور دوشیوانى) نووسیویه‌تی.” كه‌ به‌هۆكارى نادیار ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى خۆیى له‌ سه‌رۆكى لیست و كاندید بوونى له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگى 12/5 ئه‌م ساڵ ئه‌نجام بدرێت راده‌گه‌ێنێت.”

كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی زیاتر نووسیویه‌تی” هەڤاڵان و دەنگدەران و دۆستان ولایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان من (محمد عسمان ) ناسراو بە حەمە سور دوشیوانی ، بەهۆی هەندێك هۆكارەوە بریای كشانەوەی خۆم ڕادەگەیەنم لە سەرۆك لیستی و كاندید بون لە لیستی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە كەركوك ، وە لێرەوە بە پێویستی دەزانم كە سوپاسی سەرجەم هەڤاڵانی یەكێتی بكەم كە ئەو متمانەیەیان بە من بەخشی.
له‌ ئێستاشدا به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك)، رێبوار ته‌ها كه‌ به‌ رێبواری ئاسایش ناسراوه‌، بووه‌ به‌ سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له‌ شاری كه‌ركوك، كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خیانه‌تی له‌ شاره‌كه‌ كرد و هاوكار بوو له‌گه‌ڵ باڵی خیانه‌تكاری یه‌كێتی بۆ راده‌ستكردنی شاره‌كه‌ به‌ دوژمنانی كوردستان.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” به‌پێی هه‌ندێك زانیاری، كشانه‌وه‌ی حه‌مه‌سور دووشیوانی به‌هۆی ناكۆكی نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی بووه‌ له‌و شاره‌، بۆ ئه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی له‌ نێوانیان درووست نه‌بێ ئه‌و كشاوه‌ته‌وه‌ دڵنیاش بووه‌ له‌وه‌ی كه‌ یه‌كێتی ئه‌و ده‌نگانه‌ به‌ده‌ستنهاێننه‌وه‌ كه‌ له‌ پێشوودا به‌هۆی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركوك به‌ده‌ستیان هێنابوو.

Back to top button