ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ نۆك بخۆن له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌.!

نۆك یەكێكە لەو دانەوێڵە تایبەتانەی سوودی تەندروستی زۆری هەیە، بۆ دەنگ سافبوون، هێمن كردنەوەی ژانەسەری نیوە، چارەسەری كۆكەیەو ئازاری قورگ و سنگ كەمدەكاتەوە، بۆ میزگیران باشە، ئاردی نۆك بۆ برینە شیرپەنجەییەكان بەسوودە.”

نۆك ژمارەیەكی زۆر لە توخمە بەسوودەكانی وەك ئاسن و فۆسفۆرو مەنگنیزو مس و زنگ و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و سیلینیۆم و كالیسیۆم، لەگەڵ ژمارەیەك ڤیتامینی زۆر وەك ڤیتامین بی و ڤیتامین بی 2 ڤیتامین بی 6 و ترشی فۆلیك تێدایە.

بە پێی راپۆرتێكی كۆمەڵەی شەكرەی ئەمەریكی، نۆك Chick Peas خۆراكێكی زۆر گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە بەوەی كە ئاستی شەكری خوێن لەژێر كۆنترۆڵدا دەهێڵێتەوە. نۆك خۆراكێكی كەم كالۆرییە، پڕە لە ماددەی گرنگ، هەستی زوو تێربوون پەیدا دەكات.

نۆكی وشك یەكێكە لەو خۆراكانەی كە نابێتە هۆی بەرزبوونەوەیەكی خێرا و زۆری ئاستی شەكری خوێن، بەڵام نۆكی قوتووبەند كە ماددەی كیمیایی تێدەكرێت ئەم سیفەتە لەدەست دەدات. نۆك بە رێژە بەرزەكەی ریشاڵ رۆڵی هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئارەزووی خواردن، بۆ نموونە كوپێك نۆكی كوڵاو نزیكەی 12.5 گرام ریشاڵ لەخۆدەگرێت.

خۆراكی دەوڵەمەند بە ریشاڵ كاتێكی زۆری پێویستە بۆ جوین، ئەمەش وادەكات كە هەستی تێربوون لەكاتی خۆیدا بگاتە مێشك و بۆ ماوەیەكی باش بەردەوام بێت، بەم شێوەیە رێدەگرێت لە زوو برسیبوون و زیاد خواردن كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن و زیادبوونی كێشی لەش.

Back to top button