چه‌وه‌نده‌ر یه‌كێكه له‌و رووه‌كانه‌ی كه به‌ده‌یان سودی نه‌زاندراوی هه‌یه تاقیبكه‌ره‌وه.
به پێى ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى زانستى ده‌ركه‌وتووه.” كه ئاویی چه‌وه‌نده‌ر له رێژه‌یه‌كى باش نیترات پێكهاتووه و ده‌توانێت توانایی ماسوڵكهكانى تووشبووان به نه‌خۆشى دڵ به‌هێزتر بكات.”
نیترات له نێو له‌ش له ئه‌نجام پرۆسه‌یه‌كدا ده‌گۆرێت به ئۆكسیدى نیتریت كه یارمه‌تى نه‌رمبوونى لێوارى خوێنبه‌ره‌كان ده‌دات و هه‌روه‌ها پرۆسه‌ى سووتانى چه‌ورى و كالۆرى زیاتر ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كان پیشانى داوه كه نیتراتى نێو چه‌وه‌نده‌ر و سهوزهواتى وه‌ك ئیسپیناخ ، كارایی ماسولكه‌كانى وه‌رزشوانان و پاسكیل سواران زیاتر ده‌كات، زانایان دواى ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانستى له سه‌ر رژێمى خۆراكى 9 كه‌س كه تووشى نه‌خۆشى دڵ ببوونه‌وه، توانایی ماسوڵكهكانى و په‌مپى بڵاو كردنه‌وه‌ى خوێنیان بۆ نێو له‌ش لاواز ببوو .
دواى تاقیكردنه‌وه‌كان ئاویی چه‌وه‌نده‌ریان پێدرا و دواى دوو كاتژمێر ده‌ركه‌ت كه به رێژه‌ى 13 له سه‌دا توانایی ماسولكه‌كانى دڵ و جوڵانه‌وه‌ى ئه‌ژنۆ له نێو ئه‌و كه‌سانه زیادى كرد . هه‌روه‌ها توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه زۆرترین سوود له نێو ئاویی چه‌وه‌نده‌ر دا بوونى هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌كاتى ئه‌نجامدانى جوڵانه‌وه خێراكان و كه ده‌بێته هۆى به‌هێزبوونى ماسوڵكه‌كان .
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌وه‌نده‌ر ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه كه پێویسته كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێت:-
-به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌مخوێنی و زیادكردنی رێژه‌ی هیمۆگڵۆبین له خوێندا.
-چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی پیسبوونی خوێن ده‌كات.
-هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.
-چه‌وه‌نده‌ر چاره‌سه‌ره بۆ چالاككردنی رۆڵی لووله‌كانی خوێن.
-به‌سووده بۆ رێكخستنی باری ده‌روونی ئاڵۆز.
-ئۆكسجین زیاد ده‌كات له جه‌سته‌دا و یارمه‌تی كرداری هه‌ناسه‌دان ده‌دات.
-كردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن و ئاسانكردنی هه‌رسكردن.
-چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی بۆری میز و میزگیران ده‌كات.
-چه‌وه‌نده‌ر یارمه‌تی ده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی پێست.
-هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی قژوه‌رین و دژایه‌تیكردنی كرێش، خواردنی ئه‌م سه‌وزه‌یه ده‌بێته هۆی رێكخستنی به‌شیی ناوه‌وه‌ی جه‌سته و به‌هێزكردنی ئامێری به‌رگری و چالاككردنیان.