به‌وێنه‌…شاندێكی پاڵای هه‌ده‌په‌ گه‌یشتنه‌ هه‌ولێری پایته‌خت.

شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە باکوری کوردستان بە سەرۆکایەتی پەروین بوڵدان گەیشتە هەرێمی کوردستان چەندین دیدار لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن.”

بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە 7/4/2018 لەڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە گەیشتە هەرێمی کوردستان، له‌ لایه‌ن (مه‌حمود محه‌مه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و عه‌لی حسێن و ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی و پارێزگاری هه‌ولێر و ئومێد خوشناو سەروکی فراکسیونی پارتی و چه‌ندین به‌رپرستی تری حزبی و حكومه‌ی پێشوازییان لە شاندەکەی هەدەپە کرد.”

بڕیاره‌ شانده‌كه‌ی پارتی دیموکراتی گەلان له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ هەرێمی کوردستان سێ ڕۆژ بخایه‌نێت، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه ‌سیاسییه‌كاندا چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ئه‌نجام بده‌ن.

شاندی هه‌ده‌په‌ پێکهاتون لە هه‌ریه‌كه‌ له‌ (پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە و چوار پەرلەمانتاری پارتەکە: فەلەکناس ئوجا، ئیمام تاشچیئەر و عوسمان بایدەمیر،به‌ردان ئۆز تورک).

Back to top button