ده‌رهێنه‌ری زنجیره‌ كارتۆنی عه‌دنان و لینا كۆچی دوایی كرد.

عه‌دنان و لینا كه‌م كه‌س هه‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نی منداڵی نه‌بیبینێبێت و له‌ ئێستاشدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ منداڵی سه‌یری ئه‌و زنجیره‌ كارتۆنه‌یان كردبێت هیشتا ئاره‌زووی بینینی ده‌كه‌ن، له‌ دوا هه‌واڵدا ده‌رهێنه‌ری ئه‌و زنجیره‌ كارتۆنه‌ كۆچی دوایی كرد.”

(ئیساو تاكاهاتا) وێنه‌كێشى كاره‌كته‌ره‌كانى فیلم كارتۆنى عه‌دنان و لینا و یه‌كێك له‌ ده‌رهێنه‌ره‌كانى فیلم كارتۆنه‌كه‌ كۆچى دووایى كرد، تاكاهاتا ساڵى 1935 له‌ یابان له‌دایك بووه‌ و له‌ ساڵى 1959وه‌ ده‌ستى كردووه‌ به‌ كارى ئه‌نیمه‌یشن له‌ ستودیۆى تۆیى له‌ یابان، ساڵى 1978 به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌رهێنەرى به‌تواناى فیلمى ئه‌نیمى هه‌یاو میازاكى كه‌ نوسه‌رى چیرۆكى عه‌دنان و لینا بووه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كارى ده‌رهێنانیان بۆ فیلم كارتۆنه‌كه‌ كردووه‌.

تاكاهاتا له‌  ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ 5/4/2018 له‌ ته‌مه‌نى 82 ساڵیدا كۆچى دووایى كرد.

Back to top button