فه‌رمانگه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له مه‌خموور گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان.
پاش ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوو رێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر- مه‌خمور كرایه‌وه، له ئێستاشدا سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕانه‌وه شاڕۆچكهى مه‌خمور و رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ش ده‌ستده‌كه‌ن بهڕایكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان و ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ئاسایی له فه‌رمانگه‌كان.”
له‌و باره‌وه، (ڕزگار محه‌مه‌د) قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى مه‌خمور رایگه‌یاندوه.” كه پاش ئه‌وه‌ی رێگای هه‌ولێر مه‌خموور كرایه‌وه، قایمقام و فەرمانگە حكومییەكانی سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش گەڕانەوە بۆ شارۆچكەى مه‌خمور و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانیش له ئێستاوه ده‌ستده‌كه‌ن به ڕاییكردنى كاره‌كانیان و جێ به‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له‌و سنووره.”
قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى مه‌خمور،باسی ئه‌وه‌شی كردووه.” كه به‌پێى رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند، چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كى مه‌ده‌نى له‌وانه قایمقام و سه‌رۆكى شاره‌وانى و به‌ڕێوەبه‌رى په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور، ته‌ندروستى، ناسنامه‌ى بارى شارستانى، كشتوكاڵ، ڤێتێرنه‌رى و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كى دیكه‌ى مه‌ده‌نى، جگه له فه‌رمانگه ئه‌منییه‌كان دهستبهكاردهبنهوه.
قائیمقامی مه‌خمور ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد.” كه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌كان، هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا رێككه‌وتوون به‌مه‌ش زۆرێك فه‌رمانگه حكومییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له قۆناغى یه‌كه‌مدا ده‌گه‌ڕێننه‌وه جگه له فه‌رمانگه ئه‌منییه‌كان، حزبه‌كانیش خۆیان سه‌رپشكن له گه‌ڕانه‌وه‌یان”.
ئه‌وه‌یش یاوی باسه.” كه له 2/4/2018، رێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر و مه‌خموور كرایه‌وه.