به‌په‌له…حه‌یده‌ر عه‌بادی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سەرۆک بارزانی ئه‌نجامدا.
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک مه‌سعود بارزانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئەنجام دا.”
ئه‌مڕۆ شه‌ممه،7/4/2018، (حەیدەر عەبادی) لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سەرۆک (مه‌سعود بارزانی) سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی کردووە.
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ، له پێشتریش پاش ئه‌وه‌ی (دلۆڤان ئیدریس بارزانی) برازای سه‌رۆك بارزانی و برای نێچیرڤان بارزانی كۆچی دوایی كرد، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا حەیدەر عەبادی، سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردبوو.
ئه‌وه‌ی ماوه بووترێت.” ئه‌مه یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندییه له نێوان (سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی) ، پاش خیانه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و له‌شكركێشی سوپای عێراق بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه ئیدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به هاوكاری و خیانه‌تی چه‌ند تاقم و باڵێكی نێو یه‌كێتی، به ده‌ستتێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ جه‌یشی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و پاسدارانی ئێران، فرۆشتنی 51% خاكی كوردستان.