چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ شه‌قامی عه‌ره‌بی دژی ناردنی 317 ملیار دیناره هان ده‌ده‌ن
پاش ناردنی 317 ملیار دینار له‌لایان حكومه‌تی عێراق بۆ دابین كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆڕانی كوردستان، كه بووه هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه، هه‌نگاوێك بۆ نه‌مانی پاشه‌كه‌وتی مووچه، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كێتی، له میدیا عه‌ره‌بیه‌كان، هانی شه‌قامی عه‌ره‌بی ده‌ده‌ن، به‌وه‌ی ئه‌و 317 ملیار دیناره، كه حكومه‌تی عێراق ده‌ینێرێت بۆ كوردستان، له‌پاره‌ی نه‌وتی به‌سرایه”.
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كورد له فراكسیۆنی گۆڕان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاند، په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵ و دوو په‌رله‌مانتاری گۆڕان و په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی، له‌به‌غدا خه‌ریكی كۆڕ و سمینار و لێدوانی میدیاین، بۆ جوڵاندنی رای گشتی شه‌قامی عه‌ره‌بی دژ به ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ئێستا بۆته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه، هه‌نگاوێك بۆ نه‌مانی پاشه‌كه‌وت مووچه خۆڕانی كوردستان،
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” هۆشیار عه‌بدولڵا له میدیاكاندا دژی ناردنی 317 ملیار دینار هانی شه‌قامی عه‌ره‌بی ده‌دات، ئاڵا و سروه به بیانووی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ سمینار و كۆڕ ده‌به‌ستن و لێدوانی میدیایی ده‌ده‌ن، دژی ناردنی ئه‌م 317 ملیار دیناره، هه‌روه‌ها سه‌لیم شوشكه‌ی و زانا رۆستایی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ له میدیایی عه‌ره‌بی عێراقی لێدوان ده‌ده‌ن، كه ناردنی ئه‌م 317 ملیار دیناره له پاره‌ی نه‌وتی به‌سرایه، له‌به‌رامبه‌ر هیچ حكومه‌تی عێراق ده‌ینێرێت بۆ كوردستان و پێویسته له‌به‌رامبه‌ر دا حكومه‌تی كوردستان هه‌موو داهاتی نه‌وت و ناوه‌خۆیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و 317 ملیار دیناره راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌ڵام كوردستان راده‌ستی به‌غدا ناكات و عه‌بادیش بێده‌نگه”.
شایانی باسه پاش راده‌ستكردنی كه‌ركووك و فرۆشتنی به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌لایان” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئه‌م حزبیه، ته‌واوی نه‌وتی كه‌ركووك، كه‌وتۆته به‌ر ده‌ستی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هیچ داهاتێك بۆ حكومه‌تی عێراق و كوردستان ناگه‌رێته‌وه، تاوه‌كو ئێستا هیچ حزبێكی سلێمانیش له‌ترسی باڵی خیانه‌ت و گروپه میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی لێدوان ناده‌ن، به‌ڵام له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی مووچه خۆڕانی كوردستان كه خۆی له بری 317 ملیار دینار ده‌بینێته‌وه وه‌ك هاوكاریه‌ك بۆ مووچه خۆڕان به‌رده‌وام لێدوانی له میدیا عێراقیه عه‌ره‌بیه‌كان ده‌ده‌ن بۆ جوڵاندنی رای گشتی شه‌قامی عه‌ره‌بی بۆ رێگری كردن له‌م بڕه پاره‌یه”.