ئێران بەفەرمی داگیركردنی سلێمانی راگەیاند

خواكوڕك
 
ئێرانیەكان داگیركردنی سلێمانیان راگەیاندوو بەفەرمی لەگەڵ لایانێكی كوردستانی چووتە گفتوگۆ لەسەر پێگەی ئەو حزبە لەو شارە، دەلێت ئێران دڵنیایی داوەتە پارتی كە رێگا نادات هێرش بكرێتە سەر پارتی لە دەڤەری سلێمانی.
 
ئەدهەم بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی رایگەیاند، رۆژی 24/9/2016 لەگەڵ شاندێكی ئێرانی دانیشتووە و شاندە ئێرانییەكە بەڵێنیان پێداوە رێگەنەدەن بارەگاكانی پارتی رووبەڕووی مەترسی ببنەوە، هەورەها ئەدهە م بارزانی دەشلێت ئایا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، كوڕی مام جەلال نییە؟ ئەو نوێنەری یەكێتییە لە لیژنەی باڵای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان. ئاگای لە پارەی نەوت و فرۆشتنی نەوتە. كەواتە یەكێتی ئاگاداری هەموو شتێکە. ئەی بۆ خەڵك ناپرسێت: كاتێك 49%ی  بودجەی هەرێمی كوردستان دەدرایە یەكێتی چیی لێهات و چیكراوە؟ داهاتی پارێزگای سلێمانی ناچێتە هەولێر، بۆ لە سلێمانی خەرجناكرێت؟ كەس نازانێت داهاتی پارێزگای سلێمانی چیی لێدێت، لەبەرامبەردا مەلا كرێكار باس لە دەستكەوتی ئێران دەكات و دەلێت مانگانە ئێران لە سلێمانی یەك ملیار دۆلاری دەستدەكەوێت.
 
مەلا كرێكار لە دیمانەیەكی دا دەلێت ئێرانییەكان وەك توركیا نین. توركیا و پارتی پەیوەندییان هەیە، بەڵام میت نەهاتووەتە نێو هەموو گیانی پارتی، بەڵام ئێران بە مانای وشە،ئیستیعماری ناوچەی سەوز دەكات. سەركردەكانی زۆنی سەوزی كردووەتە شیعە. مانگانە یەك ملیار دۆلاری لەو ناوچەیە دەستدەكەوێت. ئێران شەڕی بوون و نەبوونمان دەكات.  تەماتەی جووتیارێكی كورد پێدەگات، كەچی ئەو، هەموو بەرهەمەكانی خۆی دەنێرێتە كوردستان. جگە لەوەی زبڵەكانی خۆی لە ناوچەی پێنجوێن خستووەتە ژێر زەوی.
 
بەگوێرەی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی ئەوەی ئێستا دەبینرێت و دەبیسترێت راگەیاندنی بەفەرمی داگیر كردنی سلێمانیە لەلایان ئێران و هەر لەسەر ئەو داگیر كاریەش پارتی مامەڵەی كردووە دڵنیایشی وەرگرتووە.
Back to top button