نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركووك، داوایه‌ك ئاراسته ده‌كات
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركووك، كه به كوده‌تا و خیانه‌ت و هێرشی سه‌ربازی ئێستا له پۆسته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی دوورخراوه‌ته‌وه، داوایه‌ك ئاراسته ده‌كات، به‌وه‌ی كه له‌ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره داگیركراوه‌كان، بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكرێت و شه‌رعیه‌تی پێ نه‌درێت”.
پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركووك، نه‌جمه‌دین كه‌ریم له لێدوانێكی میدیایه‌ی دا رایگه‌یاندووه”بەشداریکردنی لایەنە کوردستانییەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک، مەخموور، خورماتوو، شنگال و ناوچەکانی دیکە، شەرعییەت دانە بە هەڵبژاردنێک، کە دەزانن ”سەرکەوتوو نابن تێیدا، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”کە باش وایە لایەنە کوردستانییەکان بەشداریی هەڵبژاردن لە ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان نەکەن، بۆ ئەوەی سبەی رۆژ بتوانین بڵێین بەشداریمان لەو ھەڵبژاردنەدا نەکردووە”.
خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه له‌لایان گروپێكی خائینی ناو یه‌كێتی به‌ناوه‌كانی” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” له‌گه‌ڵ گروپێكی تری خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی، ئه‌ندام دراو و كه‌ركووك فرۆشرا به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی كه‌سێكی عه‌ره‌بی دژه كوردیان وه‌ك پارێزگار سه‌پاند به‌سه‌ر شاری كه‌ركووك و له هه‌وڵیشدان ته‌واوی گه‌ره‌كه كوردیه‌كان تووشی ته‌عریب بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون”.