بزانه رووسیا بهنهێنی له سوریا خهریكی چیه، رۆیتهرز ئاشكرای دهكات
ڕوسیا بەردەوامە لە هاوکاری کردنی ڕژێمی سوریا و لەو ماوەیەدا بە شێوەیەکی نهێنی ژمارەیەک ئەفسەری خانەنشین کراوی پڕ ئەزمونی ڕەوانەی دیمەشق کردووە کە خاوەنی تاکتیکی سەربازی و دیبلۆماسی ناوازەن.
ئەفسەرەکان بە فڕۆکەی مەدەنی گواسراونەتەوە بۆ دیمەشق و هەڵگری جانتای تایبەت بوون و لە فڕۆکەخانە بێ پشکنین بەرەو سوریا گواسراونەتەوە.
ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە ڕوسیا بەردەوامە لە هاوکاری بەشار ئەسەد و لەم دواییانەدا دەستێکی باڵای هەبووە لە لێدانی ئۆپۆزسیۆن و کۆنترۆڵ کردنی زۆرێک لە خاکی سووریا لە بەرژەوەندی ڕژێمی بەعس لە سوريا