وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا چۆن تێگهیندرابوو له‌مه‌ر ریفراندۆم كوردستان
رێكان سه‌باح
بۆچی ئه‌مریكا نه‌هاته سه‌رخه‌ت..
ئه‌وه‌ی كه جێگای پرسیاری منیش بوو له كاری رۆژنامهوانیهكانم له‌مه‌ر به‌دواگه‌رانی وه‌ڵامی ئه‌و پرسارهدا، له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌گه‌رام، ئه‌وه بوو ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ریفراندۆم نه‌بوو، ئه‌ی بۆچی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه‌هاته سه‌رخه‌ت؟ له‌كۆتایی رۆژه‌كانی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم هاتۆته سه‌رخه‌ت؟ ئه‌مه به‌ده‌یان جار له به‌رپرس و وهرگێری زمان كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان كار ده‌كه‌ن پرسی، وه له كونسوڵی ئه‌مریكاش له‌هه‌ولێرم پرسیم به‌ڵام هه‌ر بێ وه‌ڵام بوو! تا رۆژێك ده‌رفه‌تم بۆ دروست بوو كه له‌گه‌ڵ دۆگلاس سیلیمان بالیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق ئه‌م پرسیاره بكه‌م، به‌ڵام وه‌ڵامێكی باوه‌ر پێهێنه‌ری نه‌دامه‌وه، ئه‌م پرسیاره‌ش به‌رده‌وام له بیری من دابوو، بۆ ئه‌وه‌ی راستی وه‌ڵامه‌كه وه‌ربگرم، به‌ڵام هه‌ر بێ وه‌ڵام بوو به‌وه‌ی كه وه‌ڵامێكی راستی ئه‌م پرسیاره‌م نه‌دۆزیه‌وه، هاورێیه‌كی به‌رێزم كه له‌و ماوه‌یه ناسیم، له به‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و راوێژكاره‌كانی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه وهرگێری زمان بوو، وه له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌رپرسانی تری ئه‌مریكی دا وهرگێری زمان بووه، كه له‌سه‌ر داوای خۆی ناوه‌كه‌ی بڵاو ناكه‌مه‌وه، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی بۆ هێنامه‌وه، پاش چاوهروانیهكی زۆر، به‌ڵام وه‌ڵامێكی ته‌واو واقیعی و باوه‌ر پێهێنه‌ر بوو، چونكه پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌م بداته‌وه، باسی چۆنیه‌تی كاری و سیسته‌می ئه‌مریكای بۆ كردم، كه چۆن كار ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه په‌یوه‌ست بوو به‌م بابه‌ته، له‌سه‌ر بنه‌مایی راپۆرتی نوێنه‌ره‌كانی كار ده‌كات، هه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش راپۆرتی خۆی به كۆشكی سپی ده‌دات له‌مه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی كه رووده‌ده‌ن، گوتی دۆگلاس سیلیمان و بریت مه‌كگۆرك چه‌ندین جار له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆی كوردستان و سه‌ردانی لایانه‌كان، راپۆرتیان ئاماده كرد له‌مه‌ر پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ده‌لێـ” كاتێك نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به سه‌رۆكایه‌تی بریت مه‌كگۆرك سه‌ردانی لایانه‌كانی كوردستانیان كرد” كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كێتی”، له‌مه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، هه‌موو لایانه‌كان به‌شێكیش له‌پارتی باوه‌ری به‌وه نه‌بوو كه سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام بێت له پێداگری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ده‌شلێـ” لایانه‌كانی سلێمانی به‌یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و تا راده‌یه‌كیش یه‌كگرتووه‌كان، به ئه‌مریكیه‌كانیان گوتبوو، كه بارزانی بۆیه باڵۆنی ریفراندۆمی هه‌ڵداوه، بۆ ئه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی بمێنێته‌وه، وه له راپۆرته‌كاندا هه‌موو لایانه‌كان، پێیان وابووه بارزانی له كۆتایی رۆژه‌كان په‌شیمان ده‌بێته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرتی دۆگلاس سیلیمان و بریت مه‌كگۆرك راپۆرتی ئه‌وه‌یان به‌ده‌ست ده‌گه‌یشت كه بارزانی به‌ته‌نیا پێداگری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌ڵام لایانه‌كان پێیان وایه بارزانی له‌كۆتای رۆژه‌كاندا په‌شیمان ده‌بێته‌وه”.
ئه‌و راپۆرتانه‌ی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كراوه چی تێدا بووه
ئه‌و هاورێیه وه‌رگێره، گوتی: له‌ته‌واوی راپۆرته‌كانی بالیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، دا ئه‌وه ره‌وانه كراوه، كه هیچ لایانه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم نین، پێشیان وایه بارزانی په‌شیمان ده‌بێته‌وه له كۆتایی رۆژانی پێش رۆژی ریفراندۆم، بۆیه ئه‌مریكا تا 5 رۆژ به‌ر له ئه‌نجامدانی رۆژی ریفراندۆم له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری ئه‌و لایانانه راپۆرتی پێده‌گه‌یشت، به‌ڵام كه زانی ده‌سه‌ڵاتی یهكڵاكهرهوه پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان له ره‌گی قوڵی پێكهاته‌ی سه‌ركردایه‌تی مێژوویهكهیهتی كه له‌خودی سه‌رۆك بارزانی دا كۆبۆته‌وه‌و توانای یهكڵاكهرهوهی هه‌یه و خه‌ڵك ته‌واو له‌گه‌ڵ بارزانیه بۆ ئه‌و پرسه و لایانه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌واشه‌كردن و دژایه‌تی دا قسه‌ده‌كه‌ن، ئه‌مریكا هاته سه‌ر خه‌ت بۆ دروست كردنی به‌دیلێك بۆ بارزانی، به‌ڵام كار له‌كار ترازابوو، كاتی ئه‌وه نه‌مابوو كه بارزانی هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك بكات، بۆیه ئه‌و حزبانه‌ی به‌شداریان كردووه له به‌لارێدا بردنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیچ متمانه‌یه‌كیان له لایان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی نێوان بارزانی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كێشه‌ی تێبكه‌وێت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه له‌و كاته‌دا وه‌زیره‌كه‌ی”ریكس تیله‌رسن ” بوو ئه‌وكاته له‌و بابه‌ته به‌رامبه‌ر بارزانی له رای گشتی ئه‌مریكادا تاوانباربوو، به‌وه‌ی وه‌ك پێویست نه‌بووه، پشتی به‌سه‌رچاوه‌ی درۆ و چه‌واشه‌كاری ناوه‌خۆی كوردستان به‌ستووه كه خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵ نیه”.
بارزانی بۆچی داواكه‌ی برێت ماكگۆركی له‌مه‌ر به‌دیلی ریفراندۆم ره‌د كرده‌وه
یه‌كێك له قسه به‌ناوبانگه‌كانی بارزانی له رۆژانی ریفراندۆم كه ئێستاش جێگایی به‌رزی وه‌ری سه‌روه‌ری هه‌رتاكێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ر و كه‌رامه‌تی كورده، ئه‌وه‌یه، كهدهلێـ” من ئه‌وكه‌سه نیم خۆم شه‌رمه‌زاری میلله‌ته‌كه‌ی خۆم بكه‌م” ئه‌وه‌یه كه بارزانی وه‌ك تاكه سه‌ركرده‌ی كاریزما و به‌ئه‌زموون، له‌به‌رامبه‌ر پاشه‌كشه‌ی خۆی و گه‌لی كوردستاندا، به به‌دیلی ره‌شنووسی نامه‌یه‌كی بێ واژوو، كه هیچ متمانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بێت بیكاته به‌دیلی بۆ ریفراندۆم، گه‌لی كوردستان له‌جۆش و خرۆشی سه‌ربه‌خۆخوازی دا پاشگه‌ز بكاته‌وه، بیخاته به‌رده‌م قه‌ده‌ری خیانه‌ت و له‌شكركێشی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌لایان به‌رپرسی باڵای به‌غدا، زانیاری گه‌یشتبوو كه میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و ئێران و چه‌ند لایانێكی تری ناوه‌خۆی كوردستان نه‌خشه‌یان هه‌یه بۆ هێرش بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و نه‌دانی ریفراندۆم ئه‌و هێرشه هه‌ر ده‌كرێت، پاشه‌كشه بكات، بۆیه سه‌رۆك بارزانی وته مێژوویه‌كه‌ی خۆی خسته دوارۆژی بانگه‌شی ریفراندۆمی كه له‌هه‌ولێر له‌به‌رده‌م سه‌دان هه‌زار كه‌س و به میلله‌ته‌كه‌ی خۆی گوت من ئه‌و كه‌سه نیم خۆم شه‌رمه‌زاری ئێوه بكه‌ن، كوتایی به هه‌موو شتێك هێناو تاپۆی ره‌شی ریفراندۆمی خسته گیرڤانی كه ئێستا و ئێستاش ئه‌م ریفراندۆمه به‌ركاری رۆژی خۆیه‌تی و له‌سنوری واده‌ی دیاری كراوی خۆی كه سه‌رۆك بارزانی گوتی تا سێ بۆ چوار ساڵ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر خه‌ت ده‌بین بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ری، ئه‌وه‌شی به‌غدا له 16ی ئۆكتۆبه‌ر كردی، هیچ قسه‌یه‌كی بارزانی نه‌ما له‌به‌رامبه‌ر هه‌ولێر جێبه‌جێی نه‌كات و دونیاش شایه‌تی ئه‌وه‌یه، كه به‌غدا چه‌ند زاڵمانه ئهبراههمزی هێنا سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بێ دیفاع له‌كه‌ركووك و پردێ و سحێلا و دۆزخورماتوو، كۆتایی به عێراقی یه‌كپارچه هێنا، له‌داهاتووشدا ئه‌م وێنایه زۆر به‌جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌غدا له 16ی ئۆكتۆبه‌ر خاڵی كۆتایی خۆی داناوه، له‌هه‌ر ئه‌گه‌ر و كاتێكدا جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
بیرتان چوو گوتیان ریفراندۆم بۆ مانه‌وه‌ی سه‌رۆكه له‌كورسیه‌كه‌ی؟
هیچ كه‌سێك ناتوانی نكۆڵی له‌و سه‌دان هه‌زاران وتاره بكات، كه له‌سه‌ر ریفراندۆم و سه‌رۆك بارزانی نووسراوه گوایه بۆ مانه‌وه‌یه‌تی له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی، ئه‌م ناونیشانه ئه‌وه‌نده زۆره كه هه‌ر ئه‌م رسته‌یه كۆپی پێست بكه‌یت لهسێرجی گوگل ده‌یان وتار و هه‌زارن هه‌واڵ و لێدوانت پێده‌دات، كه بارزانی بۆیه ریفراندۆم ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی دا بمێنێته‌وه، ئه‌مه قسه‌یه‌ك نیه كه ته‌نها نووسه‌ر و چه‌ند به‌رپرسێكی لایانه‌كانی” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی” وای گوتبێت به‌ڵكو له دانیشتنه فه‌رمیه‌كانیش به ئه‌مریكایه‌كان و ئهروپیهكانیان ده‌گوت، له‌مه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، روانگه‌ی سه‌رۆك بارزانیش له‌سه‌ر بنه‌مایی هێرشی حشدی و خیانه‌تی ناوه‌خۆی و له‌ده‌ست دانی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، ریفراندۆمی ساز كردبوو، به‌ده‌یان به‌ڵگه‌ش هه‌یه به ڤیدیۆیی به‌رده‌ست ده‌كه‌وێت له یوتب و تۆڕه‌كانی تر له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمی سه‌رۆك بارزانی كه ده‌لێت به‌غدا هه‌ره‌شه‌ی گه‌رانه‌وه‌مان لێده‌كات بۆ هێلی 36 و زۆر جاریش ده‌یگوت به‌غدا له‌ده‌ستی بێت نامان هێلی بۆیه ناچارین به‌ره‌و رای میلله‌ته‌كه‌مان بگه‌رێنه‌وه، واتا ساز بوونی روئیای سه‌رۆك بارزانی بۆ ریفراندۆم دهستهوهشانی تاپۆكردنی خاكی كوردستان بوو، كه ئه‌گه‌ر نهیكردبایه هه‌م له‌رووی مێژوویه‌وه هه‌م له‌رووی میلله‌ته‌وه، ده‌كه‌وته دۆخێكی سه‌خت، به‌ڵام كه ئه‌م لایانانه به‌وه نه‌وه‌ستان زانیاری هه‌ڵه و چه‌واشه‌كاری بڵاو بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راستی رووداوه‌كان له نیازی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌لارێدا به‌رن چونكه پێشتر زانیاری هه‌بوو ئه‌وان به‌شدارن له ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی خاكی كوردستان به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و رۆژانی پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش شایهدحالیان میدیاكانیان بوو به‌وه‌ی به‌شدارن له خیانهكه پێشتر رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشیه‌ی كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجامی دا، بۆیه بارزانی ده‌ستی خۆی وه‌شاند به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ئه‌وانیش وایان له‌خه‌ڵك ده‌گه‌یاند كه بارزانی بۆیه ریفراندۆم ده‌كات تا له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بوو كه چه‌واشه‌ی خه‌ڵك بكه‌ن به‌وه‌ی نیازی بارزانی له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، نه‌زانن كه سه‌رۆك بارزانی ده‌زانی كه ئه‌م رێكه‌وتنه كراوه ئه‌وانیش به‌شدارن هه‌ر له كه‌وتنی مووسڵ كرا و به‌مووچه برین درێژه‌ی پێدرا تا 16ی ئۆكتۆبه‌ر.