له‌سه‌ر سوریا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش روسیا به‌تاوانی جه‌نگ تۆمه‌تبار ده‌كات
خواكوڕك
ئه‌مرۆ 26/9/2016 ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر پرسه نوێیه‌كانی جیهان و ئاژاوه و كۆتایی هێنان به خوێن رێژی له سوریا كۆبووه‌وه و چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ له‌وباره‌وه تاوتوێ كران
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه هۆشدارییان دا به روسیا له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوون له‌و هێرشانه‌ی ئه‌و وڵاته ئنجامی ده‌دات بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی دانیشتوانی مه‌ده‌نی لێیه و هه‌ریه‌كه له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا هه‌ڕه‌شه‌ی تۆمه‌تباركردنی روسیا ده‌كه‌ن به تاوان جه‌نگ ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌م كاره‌ی هه‌ڵنه‌گرێت. کاتێکیش باڵیۆزى سوریا بانگهێشتکرا وتەیەک پێشکەش بکات، باڵیۆزانى ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا وەک ناڕەزایى دانیشتنەکەیان جێهێشت.
لەلایەکى دیکەوە ڤیتالى چۆرکین، باڵیۆزى ڕوسیا لە ئەنجومەنى ئاسایش هێزەکانى ئۆپۆزسیۆنى سوریاى بە شکاندنى ئاگربەست تۆمەتبارکرد و وتیشى “هاوپەیمانییەتییەکەى ڕۆژئاوا شکستى هێناوە لە جیاکردنەوەى هێزە ئۆپۆزسیۆنە میانڕەوەکان و گروپە تیرۆریستییەکان لە ناویشیاندا بەرەى فەتحى شام”.
سامانسا پاوەر، باڵیۆزى ئەمریکا لە ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى ڕایگەیاند “ڕوسیا و سوریا لە جیاتى بەرقەرارکردنى ئاشتى جەنگ دروستدەکەن و لە جیاتى گەیاندنى هاوکارییە مرۆییەکان کاروانى هاوکارییەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆردومان دەکەن”.