حهجی بازرگانی ڕاگهیهنرا
هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٠٠ پشکی حەجی بازرگانی رادەگەیەنێت به نرخی ٨ ههزار دۆلار ئهم نرخهش لە چاو پشکی حكومەتی عێراقیدا کەمترە.
شێخ قاسم بەرزنجی بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند:” لەهەرێمی کوردستان بۆ ئەمسال نزیکەی ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ پشکی حەجی بازرگانی رادەگەیەنن کە بەنرخی ٨ هەزار دۆلار ئەنجام دەدرێ، بەپێچەوانەی عێراق کە بەبڕی ١٠ هەزار دۆلار و هەزار پشکیشیی راگەیاندوە”.
بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان وتیشی ” تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانەی دەیانەوێ حەج بکەن بەشێوەی بازرگانی لەسبەی یەک شەممەوە دەبێ وماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێ، پێوستیشه كهسهكه وێنەیەکی کۆپی کراوی پاسەپۆرتەکەی لەگەڵ خۆی ببات و ناشبێ هیچ کەسێک پاسەپۆرتەکەی لە ١٥/٣/٢٠١٩ ماوەکەی کەمتر بێت و بەپێچەوانەوە دەبێ پاسەپۆرتەکەی نوێ بکاتەوە”.
بهڕێوبهری گشتی حهج و عهمره ئاماژهی بهوهش كرد، ئەوکەسانەی ناویان دەردەچێت بەهیچ شێوەیەک جیاواز نابن لەگەل ئەو کەسانەی بەشێوەی ئاسایی ناویان دەرچوە و حەج ئەنجام دەدەن کە بڕی ٤هەزار و ١٠٠ دۆلاریان لێ وەردەگیرێت.