كاندیدانی هەڵبژاردن پەنا بۆ كڕینی دەنگی هاوڵاتیان دەبەن
لەگەڵ نزیك بونەوەی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كانددیانی هەڵبژاردن پەنا بۆ بەكارهێنانی پارە و كڕینی دەنگی هاوڵاتیان دەبەن لە ناوچە هەژار نشینەكانی عێراق و لە هەندێك ناوچەدا دەنگەكان بە كارتی مۆبایل دەكڕن.
ڕۆژنامەی (قدس العربی) ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە لەسەر وردەكاری پرۆِسەی كڕین وفرۆشتنی دەنگی هاوڵاتیانی عێراقی و ڕێگای نایاسایی كاندیدان بۆ گەشتن بە پەرلەمان.
هەندێك لە كاندیدان بریَِكی كەم پارە بەكاردەهێنن بۆ كڕینی دەنگ لە ناوچە هەژار نشینەكان وەك پێدانی چەند كارتی مۆبایلێك بە ئەندامانی خانەوادەیەك لە بەرامبەر دەنگەكانیاندا، هەروەك ژمارەیەك كاندید زەمیلەی خۆراكیان بەكارهێناوە بۆ كڕینی دەنگ.
ڕۆژنامەی (قدس العربی) نوسیویهتی ” ئێستا بە تەواوەتی پێش وادەی كۆمسیۆن هەڵمەتی هەڵبژاردن لە عێراق دەستی پێكردووە و بەكارهێنانی پارە ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە یەكلاكردنەوەی ئەنجامەكان.