میلیشیاكانی حه‌شد و گرووپه‌كانی سه‌ر به پاسداران له عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن
دوای ئه‌و فراوان خوازیه‌یی ده‌سه‌ڵات كه ئێران له چه‌ند ساڵی رابردوو له عێراق ده‌ستی پێكرد, به هۆی بوونی ده‌سه‌ڵات مه‌زهه‌بگه‌رای شیعه له عێراق ده‌رفه‌تی زیاتریان بۆ ره‌خسا كه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له عێراقدا فراوان بكه‌ن, ئێستاچ جگه له حه‌شدی شه‌عبی چه‌ندین گرووپی دیكه‌ی چه‌كداری كه راسته‌وخۆ له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه پالپشتی ده‌كرێن له عێراق دروست بووه, ده‌یه‌وێت له ڕێگای ئه‌و میلیشیایانه هه‌ڕه‌شه له هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا بكات.
میلیشیای لیوای باقر كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه پشتیوانیی ده‌كرێت، ڕای گه‌یاند، ده‌ستیان به پرۆسه سه‌ربازییه‌كانیان دژ به‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد، كه واشنتۆن به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
میلیشیای باقری عێراقی، له به‌یاننامه‌یه‌كیدا ڕای گه‌یاند، “چه‌كداره‌كانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده كردووه و له مه‌رگ ناترسن”. به‌ڵێنیش به بنكه ئه‌مریكییه‌كان ده‌ده‌ن، كه بكرێنه ئامانجی لووله‌ی تفه‌نگه‌كانیان.
پێشتریش چه‌ندین میلیشیای تری عێراقی، نزیك له ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كیان له هێزه ئه‌مریكییه‌كان كردووه و داواش ده‌كه‌ن، عێراق به‌جێ بهێڵن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكا، سێ له میلیشیا عێراقییه‌كانی خسته لیستی تیرۆره‌وه و وه‌زیری پێشووی ئه‌و وڵاته‌ش، داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، میلیشیا ئێرانه‌كان، له‌سه‌ر خاكی عێراق ده‌ربكاته ده‌ره‌وه.