ئه‌وانه‌ی كێشی له‌شیان زیاده‌ پێویسته‌ چی بكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و زیادییه‌.

تووش بووانى كێشى زیاد (قه‌ڵه‌و) گیروگرفتێكى گه‌ووره‌یان هه‌یه‌ ، ناتوانن به‌ئاسانى كێشى له‌شیان دابه‌زێنن ، چونكه‌ زیادبوونى كێش زۆر خێراتره‌ بۆ له‌ش وه‌ك له‌ كه‌م كردنه‌وه‌ى كێش.”

باشترین ئامۆژگارى بۆ كه‌سانى كێشى زیاد :-

• هه‌وڵ بده‌ (20) خوله‌ك پێش ژه‌مى نیوه‌روان و ئێواران زه‌ڵاته‌ یان شۆربا بخۆیت ، چونكه‌ تێرت ده‌كات و ڕێگرى ده‌كات له‌ زۆر خۆریت.

• ده‌توانى له‌ ژه‌مێكدا هێلكه‌یه‌كى كووڵاو بخۆیت ، چونكه‌ به‌ته‌واوى تێرت ده‌كات و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین .

• هه‌وڵ بده‌ ئه‌و زه‌ڵاته‌یه‌ى پێش ژه‌مه‌كه‌ت ده‌یخۆیت زۆرترین سه‌ووزه‌وات و كاهوو جه‌رجیر له‌خۆ بگرێت ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڕیشاڵ.

• شۆڤان زۆر گرنگه‌ بۆ توش بووانى كێشى زیاد ، چونكه‌ئاستى ڕێژه‌ى شه‌كرى خوێن ڕێك ده‌خات .

• چه‌ره‌سات و ئۆمیگا (3) زۆر بخۆن .

• سێووى سه‌ووز باشترین میوه‌یه‌ بۆ تواندنه‌وه‌ى چه‌وورى .

• پارچه‌یه‌ك شووكلاته‌ زۆر باشه‌ ، چونكه‌ ڕێگرى ده‌كات له‌ خواردنى ژه‌مى قوورس.

Back to top button