ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش راگه‌یانراوێكی تایبه‌ت به‌ مامۆستایان بڵاوكرده‌وه‌

‎خواكوڕك

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 26/9/2016 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی مامۆستایان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمەش وەک گشت پێکهاتەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش ئامادەین رێژەیەکی گونجاوی مووچەی کارمەندە پلەدارەکانمان بۆ کەرتی پەروەردە و مامۆستایانی هەریم تەرخان بکەین تاکو منالانی هەرێم بە گشتی و مناڵانی پێشمەرگە و شەهیدان بە تایبەت لە خوێندن و پەروەردە بێبەش نەبن.

راگه‌یانراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه‌ وه‌ك پاڵپشتی بۆ راگه‌یانراوه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دووپاتی سه‌قامگیری و ئارامی دۆخی كوردستان و له‌به‌رچاو گرتنی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ ده‌كات و تیایدا هاتووه‌،  ئەفسەران و کارمەندانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایش، چ راستەوخۆ لە بەرەکانی جەنگ و چ لە ناوەوەی هەرێمدا، گیانیان بەخت کردووە بۆ پاراستنی ئەم ئەزموونە و ڕاگرتنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێم، بۆیە ئێستاش ئامادەین بە رێژەیەک لە مووچەکانمان بەشدار بین لە چارەسەریی بەشێک لە کێشەکانی هەرێم.

ده‌قی راگه‌یانراوه‌كه‌:

راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

 ‎جەماوەری خۆشەویست و خۆڕاگری هەرێمی کوردستان

 ‎وەک پاڵپشتی بۆ ئەو هەڵوێستە نیشتمانپەروەرانەیەی پێشمەرگە قارەمانەکانی هەرێم لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و هەردوو یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ ، کە ئامادەن رێژەیەک لە مووچەکانیان بۆ پاڵپشتی پرۆسەی خوێندن و دابین کردنی مووچەی مامۆستایان تەرخان بکەن، ئێمەش وەک گشت پێکهاتەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش ئامادەین رێژەیەکی گونجاوی مووچەی کارمەندە پلەدارەکانمان بۆ کەرتی پەروەردە و مامۆستایانی هەریم تەرخان بکەین تاکو منالانی هەرێم بە گشتی و مناڵانی پێشمەرگە و شەهیدان بە تایبەت لە خوێندن و پەروەردە بێبەش نەبن.

ئەفسەران و کارمەندانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایش، چ راستەوخۆ لە بەرەکانی جەنگ و چ لە ناوەوەی هەرێمدا، گیانیان بەخت کردووە بۆ پاراستنی ئەم ئەزموونە و ڕاگرتنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێم، بۆیە ئێستاش ئامادەین بە رێژەیەک لە مووچەکانمان بەشدار بین لە چارەسەریی بەشێک لە کێشەکانی هەرێم.

وێڕای ئەمە هیوادارین هەرچی زووتر حکومەتی هەرێم بە گرتنەبەری رێکاری مکوڕتر و چاکسازی و گۆڕانکاری پێویست لە حکومەتدا، هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ چارەسەریی بنەڕەتیی ئەم قەیرانە داراییە، بە ھاوکاری و ھەماھەنگی ھەموو لایەک و ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی.

 ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

26\9\2016

Back to top button