زێدان پێنج یاریزانی بۆ رووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دوورخسته‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له خولی ئیسپانی له هه‌فته‌ی 31 هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دێربی ئیسپانی به‌ڕێوه‌ببه‌ن، زێدانی راهێنه‌ریش بۆ ئه‌م یارییه ته‌واووی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامداوه.”
بۆ یاریەکەی ئه‌مڕۆ دێڕبی مەدرید بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، زیدان بەهۆکاری جۆراوجۆر پێنج لە یاریزانەکانی دورخستۆتەوە کە بریتین لە (ناچۆ و ڤاییخۆ و حەکیمی و سیبایۆس و مایۆڕاڵ).
یاریزانە بانگکراوەکان ئەمانەن:
ناڤاس، کیکۆ کاسیا، لۆکا زیدان
کارڤاخال، رامۆس، ڤاران، مارسێلۆ، تیۆ هێرناندێز.
کرۆس،مۆدریچ، کاسێمێرۆ،لۆرێنتی، ئەسینسیۆ، ئیسکۆ، کۆڤاسیظ.
رۆناڵدۆ، بنزیمە، بەیڵ، ڤازکوێز.