حكومه‌تی به‌ریتانیا په‌یامێك ئاڕاسته‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات.

حكومه‌تی به‌ریتانیا له‌ رێگای وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە حکوومەتی بەریتانیا، پەیامێک بۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەنێرێت.”

پەیامەکەی ئەلێستەر بێرت، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە ھەژماری تایبەتیی کونسوڵخانەی بەریتانیا لە ھەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو کراوەتەوە، له‌ په‌یامه‌كه‌یادا،(ئەلێستەر بێرت) ، سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانیی برایەوە.

رۆژی دووشەممە 2/4/2018، دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی لە شاری ھەولێر، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

Back to top button