باشترین تێكه‌ڵه‌ بۆ به‌یانیان چیه‌ و پێویسته‌ چی بخۆین له‌ به‌یانیان.

به‌ پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ باشترین پێكهاته‌ى خستۆته‌ ڕوو كه‌ به‌یانیان به‌ گه‌ده‌ى به‌تاڵ بخورێته‌وه‌ پاشان دواى یه‌ك كاتژمێر نانى به‌یانى بخورێت ، تاوه‌كو به‌ته‌واوى كاریگه‌رى به‌سه‌ر له‌شه‌وه‌ هه‌بێت ، ده‌توانى بۆ ماوه‌ى سێ مانگ به‌رده‌وام بیت ،پاشان هه‌ست به‌ كاریگه‌رى ئه‌م پێكهاته‌یه‌ بكه‌یت.”

پێكهاته‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ :-

سێ گێزه‌ر.

سێ چه‌وه‌نده‌ر.

سێ سێوو.

پاكیان بكه‌ و پاشان به‌ “زه‌ڵات” بیكه‌ به‌ شه‌ربه‌ت ده‌توانى به‌یانیان كوپێك بخۆیته‌وه‌ بۆ ئه‌م سوودانه‌ى خواره‌وه‌ :-

• ئه‌م پێكهاته‌یه‌ به‌ته‌واوى ڕێگرى گه‌شه‌ى خانه‌ى شێرپه‌نجه‌ى ده‌كات ، به‌تایبه‌تى دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ى خوێن .

• ده‌ست به‌سه‌ر په‌ستانى خوێندا ده‌گرێت ، به‌مه‌ش دڵ له‌ جه‌ڵده‌ به‌دوور ده‌بێت .

• یارمه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ى كێشى له‌ش ده‌دات.

• چاره‌سه‌رى قه‌بزى ده‌كات ، چونكه‌ كارى گه‌ده‌ و مژین ئاسان ده‌كات .

• چاره‌سه‌رى ئازارى ماسولكه‌ ده‌كات .

Back to top button