نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

له‌ په‌یامێكی دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی و پرسه‌ی (دلۆڤان ئیدریس بارزانی) برای دوانه‌ی نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی سوپاس گوزاری بڵاو كرده‌وه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌دا سوپاسی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات بۆ هاوسۆزیان له‌ پرسه‌كه‌دا”.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان

پڕ بە‌ دڵ سوپاسی ھاوڵاتییانی كوردستان و عێراق، دۆست و ھاوڕێیان لە‌ سە‌رانسە‌ری جیھان دە‌كە‌م بۆ بە‌شداریتان لە‌ پرسە‌ی برای كۆچكردووم و ناردنی پە‌یامی ھاوخە‌می و سە‌رە‌خۆشی.

پشتیوانی و ھاوسۆزی بە‌ڕێزتان جێگە‌ی سوپاس و پێزانینە‌.
خوا ھە‌موو لایە‌ك بپارێزێت.

نێچیرڤــان بارزانی
٨ـی ٤ـی ٢٠١٨

Back to top button