گۆڕان رێگری ده‌كات له پرۆژه‌یاسای چاكسازی و نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه له‌په‌رله‌مانی كوردستان
ئایدن مه‌عروف سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی فراكسیۆنی گۆران و رێگریه‌كانی له‌چاره‌سه‌ری پاشه‌كه‌وتی مووچه و پرۆژه‌ی چاكسازی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌لێـ” فراكسیۆنی گۆڕان خه‌ریكی مزایده و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه و رێگری ده‌كات له تێپه‌راندنی پرۆژه یاسای چاكسازی”.
هه‌ر له‌باره‌ی دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی پرۆژه یاسایی چاكسازی كه ئه‌مرۆ بریار بوو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجام بدرێت، دوا خرا بۆ رۆژی سێشه‌ممه”.
هه‌روه‌ها ئایدن مه‌عروف كه پێشتر له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی كوردستان 24ی راگه‌یاندبوو، فراکسیۆنی گۆڕان بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای چاکسازی و خانەشینی لە پەرلەمان موزادەی سیاسی دەکات و دەیەوێت کات بکوژێت.
شایانی باسه پاش ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك له‌باره‌ی تێپه‌راندنی پرۆژه‌یاساكه، هه‌ردوو فراكسیۆنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان داوايان له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد، جارێكی دیكه یاساكه بگه‌ڕێننه‌وه په‌رله‌مان و هه‌مواری بكه‌نه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، جارێكی دیكه ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی یاساكه هه‌موارده‌كه‌نه‌وه، كه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.