خۆپێشاندانه‌كانی سلێمانی هیچ په‌یوه‌ندی به مووچه‌وه نه‌بووه و نه‌مانی پاشه‌كه‌وت ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌رز بونه‌وه‌ی داهات
پاش بریاردانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه، سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت، كه خۆپێشاندانه‌كانی سلێمانی كه به‌ناوی مامۆستا بوو، له‌ژێر ناوی مووچه بوو، هیچ په‌یوه‌ندی نیه به خۆپێشاندانی مامۆستایان، به‌ڵكو خه‌ڵكانێكی سیاسی و سه‌ر به حزب بوون و داوای سیاسیان هه‌بووه، هیچ په‌یوه‌ندی نیه به گۆڕانكاری له پاشه‌كه‌وتی مووچه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی بایكۆتی قوتابخانه‌كانیان كردووه تاوانبارن له‌مه‌ر فه‌وتاندنی ساڵێكی قوتابیانی سلێمانی”.
هه‌ر له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌شلێـ”ئەگەری زۆرە لە ماوەی دوو مانگی داهاتودا بە تەواوەتی سیستمی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران هەڵبگیرێت، چونكه نه‌مانی پاشه‌كه‌وتی مووچه وابه‌سته‌یه به تێپه‌راندنی پرۆژه یاسای چاكسازی په‌رله‌مانی كوردستان”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، بەمزوانە بە هاوكاری ئەمریكا ژمارە حسابێكی تایبەتی بۆ فەرمانبەران دەكەنەوە و رێژەی پاشەكەوت و موچەكانیان دەخەنەسەر ئەو ژمارە حسابە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئەگەر بەغدا مانگانە 317 ملیار دینارەكە بنێرێت و داهاتی خۆشمان هەیە، ئەوا هیچ كێشەیەكمان نابێت. رۆژانەش لەگەڵ نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەسەر خەتم و پێمڕاگەیاندون داهات و خەرجیمان ئاشكرا دەكەین”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی له‌باره‌ی زیاد بوونی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی مووچه خۆڕان ده‌شلێـ”، حكومەت دەستیبردوە بۆ چەندین چاكسازی لەوانە بایۆمەتری، كە زیاتر لە 50 هەزار موچەخۆر كەمیكردوە، ئێستاش ملیۆنێك و 249 هەزار موچەخۆر هەیە. لەهەمانكاتدا پرۆژەیاسای چاكسازی نێردراوەتە پەرلەمانی كوردستان، ئەگەر جێبەجێ بكرێت 100 ملیار دینار دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت و دەتوانرێت كەمێكی تر دەستكاری پاشەكەوت بكرێت، هاوكات شایستە داراییەكانی زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان دەچێتەسەر بەغدا و بەوەش 38 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە، كە بە هەموی 140 ملیار دینار دەگەڕێتەوە و دەتوانن پاشەكەوتی موچە بە تەواوی هەڵبگرن.