بزانه سه‌رۆك بارزانی باسی چی بۆ سه‌لیم جبووری كردووه
ماڵپه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی ئه‌مرۆ یەكشەممە 8ـی 4ـی 2018 رایگه‌یاند، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
له‌هه‌واڵی ماڵپه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی دا هاتووه” لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند بەبۆنەی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی و جەختیشی لە ڕۆڵ و پێگەی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستان لە قۆناغەكانی ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو كردەوە لە بەدیهێنانی سەقامگیری و پەنادانی خەڵكی لێقەوماو و ئاوارە.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هاوكێشە و پێشهاتە سیاسییە نوێیەكان ئاڵوگۆڕ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر ئەو تەحەدییاتەی لەبەردەم پڕۆسەی سیاسی‌دا لە قۆناغی داهاتوو دێنە كایەوە.
له كۆتایی هه‌واڵه‌كه‌ی ماڵپه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی دا هاتووه” هەر لەو دیدارەدا هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لەمەڕ پێشهاتە سیاسییەكان لە پەیوەندی و ڕاوێژی بەردەوامدا بن.