سه‌لیم جبوری : عێراق سه‌ربه‌رزه به رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی دیموكراتی و ئاوه‌دانی دا

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند”سەركردەكانی ھەرێمی كوردستان رۆڵێكی كاریگەریان لە سەقامگیری عێراق و بونیاتنانی دیموكراسی بینیوە. ئەگەر لە رابردوودا كێشەیەك ھەبووبێت، پێویستە بە دیالۆگ چارەسەر بكرێت، هه‌روه‌ها گوتیشی لە راستیدا سەردانەکەمان بۆ سەرەخۆشیکردن بووە لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک بارزانی، بەڵام باسی چەند دۆسیەکی گرنگی بارودۆخی ئێستاشمان کرد کە بەیەکەوەمان دەبەستێتەوە”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌لیم جبووری راشی گه‌یاند” ئێمە هەڵبژاردنمان لە پێشە، ئێمە وا هەست دەکەین کە هەرێمی کوردستان وەک گەل و سەرکردە رۆڵێکی باشیان لە سەقامگیری عێراق و بونیادنانی دیموکراتی و تێپەڕاندنی کێشەکانی هەیە، ئەگەر لە رابردوودا کێشەیەک هەبووبێت گفتوگۆ تاکە رێگە بۆ چارەسەرکردنی و دەشتواندرێت كێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند لەو رێگەیەوە چارەسەر بکرێن”.
هه‌ر له‌باره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشی گه‌یاند”هەماهەنگی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە بنەمای سەرەکییە بۆ پاراستنی ئاسایشی کەرکووک و تەواوی ناوچەکانی دیکە.