ڤیدیۆ: شەڕی ئەمریكا و ئێران لەسلێمانی دەست پێدەكات
خواكوڕك
پاش ئەوەی ئەمرۆ بەئاشكرا ئێران لەسەر سلێمانی و هێرشی سەربارەگای پارتی دڵنیای دا پارتی كە بارەگای پارتی لە خۆپێشاندانەكە سلێمانی ئەپارێزرێت، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە دەمێكە سلێمانی لەلایان ئێرانەوە داگیر كراوە، دەلێن پێش بینی دەكرێت شەڕی ئەمریكا و ئێران لە سلێمانی دەست پێ بكات، بۆ ئەو شەڕەش بەڵگەی، پێشبینى (باتڵ فیلد 3) شه‌ڕى مارێنز و پاسداره له سلێمانى چونكە زۆرێك له پێشبینیه‌كانى ئه‌و گه‌یمه راست ده‌رچووه.
هەروەها چاودێرێكى سیاسى : چه‌ند هێزێك هه‌ن ده‌یانه‌وێ چاره‌نوسی ئه‌م شاره به‌و ئاقاره‌دا به‌رن شاره‌زایه‌كى ئایتى : ئه‌و گه‌یمه زۆر شتی سه‌یری پێشبینی كردووه و زۆربه‌شییان هاتوونه‌ته دی.
لە راپۆرتێكی دا كە هێمن ساڵح رۆژنامەنووس ئەنجامی داوە، زانیار لەبارەی ئەو یاریە ئاشكرا دەكات و لەراپۆرتەكە دا ئەوەی خستۆتە روو، پێشبینى (باتڵ فیلد 3) كه یاریه‌كى ئینته‌رنێتییه و له ساڵى 2011 زۆبه‌ى پێشبینیه‌كانى راست ده‌رچووه، شه‌ڕى ئه‌مریكا و ئێران له سلێمانى رووده‌دات و ئه‌مریكا له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام شاره‌كه وێرانییه‌كى زۆرى پێوه دیاره.
هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە، سیناریۆی یاریه‌كه له‌باره‌ى سلێمانییه‌وه باس له چوونی هێزێكی مارێنز ده‌كات بۆ شاره‌كه به مه‌به‌ستى رزگاركردنی سه‌ربازێكی ئه‌مریكى كه له‌م شاره له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ره، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ناو نراوه ( سۆرد بره‌ی) و مارێنزه‌كان له پێش هوتێل سلێمانی پاڵاس داده‌به‌زن و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پاسدارانى ئێران ده‌كه‌ن.
ئه‌م یاریه كه له ساڵی 2011 كۆمپانیای EA GAMES به هاوكاری كۆمپانیای DICE كه تایبه‌تن به دروستكردنی یاریه ئه‌لیكترۆنییه‌كان دروست كراوه.
رووداوه‌كانی ته‌نیا تایبه‌ت نییه به هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵكو له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش پێشبینى كردوه، كه هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی پاریسی پایته‌ختی فه‌رنسا و نیۆرك له ئه‌مه‌ریكا و ته‌هران پایته‌ختی ئێران و سرایفۆ پایته‌ختی بۆسنه‌و هه‌رسك، به‌ڵام له یه‌كێك له قۆناغه‌كانى له عێراق، تایبه‌ته به شاری سلێمانی. هۆكاری ئه‌و شه‌ڕه‌شى كه له‌م یاریه‌دا له سلێمانی رووده‌دات ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تا لێپرسینه‌وه له مارێنزێك ده‌كرێت له ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن CIA كه گوایه كه‌سێكی به ناوی (سۆلۆمۆن) بینووه له سلێمانی كه پلانی هێرشه‌كانی نیۆیۆركی داناوه.
به‌ڵام كاتێك سه‌یری دیمه‌نه‌كانی ناو ئه‌و یاریه ده‌كه‌ی ده‌بینی ئه‌و شاره وێرانه‌یه و هێزه‌كانی ئێرانی تێیدا بڵاوبووه‌ته‌وه، دیمه‌نی سه‌یاره‌ی كۆن و باڵه‌خانه‌ی روخاو و سوتاو و چۆڵی شاره‌كه له دانیشتوانه‌كه‌ی خاڵی سه‌رنج راكێشی دیمه‌نه‌كانی ناو یاریه‌كه‌ن.
نیاز حاجى چاودێرى سیاسى ده‌ڵێت، ئه‌وانیش یاریه‌كه‌یان بینیووه كه هه‌ندێك له تابلۆكانی ئه‌و شاره‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌فارسی نوسراون، گووتى “ئه‌وه‌ى سه‌رنجى منى راكێشا له یاریه‌كه‌دا له یه‌كێك له دیمه‌نه‌كانی رێكلام كردن له‌سه‌ر دیواره‌كانی شاره‌كه رێكلامێك هه‌یه بۆ ته‌نكنۆلۆجیای سیسته‌می ( G7 ) كه ئێستا ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه (4G)یه، واتا سیناریۆكه یاریه‌كه كاته‌كه‌ی بۆ ساڵانی داهاتووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، له راستیشدا ئه‌وه‌ى له‌م ماوه‌یه‌دا له 23 حوزه‌یرانه‌وه روویداوه ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئاراسته‌ی رووداوه‌كان له سلێمانى بده‌ین هه‌ست ده‌كرێ چه‌ند هێزێك هه‌ن ده‌یانه‌وێ چاره‌نوسی ئه‌م شاره به‌و ئاقاره‌دا به‌رن.
پێشبینى یاریه‌كه له عێراق و سوریا چى بووه كه روویداوه؟ چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌و یارییه باسی شه‌ڕی كۆبانێی كردوه، شه‌ره‌كه به‌جلی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانانه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستی، دوای چه‌ند ساڵ سوریا ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاتوو روویدا.
پێشتریش له دوو گه‌یمی تردا به ناوه‌كانی (insurgence و call of duty mw2) پێشبینی شه‌ری سوریا و شه‌نگال كراوه‌و روشیانداوه. هه‌رده‌وان نه‌قشبه‌ندى مامۆستاى زانكۆ و شاره‌زا له ئایتى ده‌ڵێت، هه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌ك بكرێ ته‌نها وه‌ك ئه‌گه‌رێكه كه ڕه‌نگه وابێ و ڕه‌نگه واش نه‌بێت.
گووتى “به‌ڵێ ئه‌و گه‌یمه زۆر شتی سه‌یری پێشبینی كردووه و زۆربه‌شییان هاتوونه‌ته دی، هه‌مان ئه‌م بابه‌ته له فیلمی (نیو پۆلیس ستۆری) جاكی شانیش ئاماژه‌ی پێكرابوو، كه سیناریۆكه ئه‌وه نیشان ده‌دات كۆمه‌ڵێك چه‌ته هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر چه‌ند بانكێك به‌هه‌مان ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له هه‌نگاوه‌كانی گه‌یمه‌كه‌دا هه‌بووه”.