نێچیرڤان بارزانی و سه‌لیم جبووری باسی گۆڕانكاری له‌هاوكێشه سیاسیه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدرال و شاندی یاوەری سەردانی سەرۆکوەزیرانی کوردستانیان کرد و وێڕای دەربڕینی هاوخەمیان بۆ کۆچی ناوادەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌ند بابه‌تێگی پێوه‌ست به عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٨/٤/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدرال و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا جبووری پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی پێشكه‌ش به سه‌رۆكوه‌زیران كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی-ی برایان و هاوخه‌می و هاوده‌ردیی خۆی بۆ به‌ڕێزیان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌م كۆسته‌دا ده‌ربڕی و هیوای خواست خوای گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات.
له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه و پرسه و سه‌ره‌خۆشییان بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو، پێشكه‌ش به سه‌لیم جبووری و شاندی یاوه‌ری كرد.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌ند بابه‌تێگی په‌یوه‌ست به عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.