عێزه‌ت دووریی هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌دژی حكومه‌تی عێراق راده‌گه‌ێنێت
عێززه‌ت دووریی ئه‌مینداری گشتیی حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراو، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، به‌بۆنه‌ی 7ـی نیسان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یەوە، جه‌نگی له دژی حكوومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانه‌كانی ڕاگەیاند، ئەگەر بێت‌و مەرجەکانی قەبووڵ نەکەن و دەشڵێ، جیا لە خەبات و ڕاپەڕینی چەکداری هیچ ڕێگەیەکی دیکە نییە بۆ وەدەرنانی داگیرکاران لە عێراق.
لە گرته ڤیدیۆ بڵاوكرا‌وه‌کەدا، عێززەت دووری جه‌خت ده‌كاته‌وه، “ئه‌گه‌ر، قەدەغە لەسەر حزبی بەعس هەڵنەگیرێ و عێراقییه‌كان له زیندانه‌كان ئازاد نه‌كرێن و مافه‌كانیان پێنه‌درێت و قەرەبووی زیانباران نەکرێتەوە، ئه‌وا جه‌نگ له دژی حكوومه‌تی سه‌فه‌وی و پێگه‌كانی ئێران راده‌گه‌یه‌نین و، به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بی و رۆژئاواییانهش ده‌كه‌ینه ئامانج، كه پشتگیری له حكوومه‌تی سه‌فه‌وییه‌كان ده‌كه‌ن.”
له گوتاره‌كه‌یدا، دووری پشتیوانیی به‌رده‌وامی خۆیان بۆ گەرەبستانی سعوودیه ڕاگەیاند و دەڵێ، “ده‌زانین ئێستا عه‌ره‌بستانی سعوودیه رووبه‌ڕووی هه‌مان ئه‌و پیلانه بووه‌ته‌وه، كه پێشتر له‌سه‌ر عێراق، لیبیا و یه‌مه‌ن جێبه‌جێ كرابوو و ئەمە ئامانجی دواتری داگیرکارانە. با قه‌ته‌ریش باش بزانێت، به زیانپێگه‌یاندن به وڵاتانی كه‌نداو هیچی ده‌ست ناكه‌وێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهانیشی له پشت بێت. چونکە ناسنامە عەرەبییەکەی ناغۆڕدرێ و بۆ کڕین و فرۆشتنیش نابێ.”
سه‌باره‌ت به ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكایش عێززه‌ت دووری باوەڕی وایە کە “تا ڕۆژی قیامه‌ت ترامپ له ئێران نادات و هەڕەشەکانی ته‌نیا پرۆپاگنده‌یه.”
دووری کە لە پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە، ڕابەرایەتیی بەعسییەکان دەکات کە بە یاسا لە عێراق کاری سیاسی‌یان لێ قەدەغە کرا، لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەکان دابێ، دەڵێ، “هه‌ر كه‌سێك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقدا بێته پێشه‌وه، هیچ له‌وانه‌ی پێشخۆی باشتر نابێت، به‌ڵكو زۆر خراپتریش ده‌بێت”، وەک ئەو دەڵێ، ئەوان بەکرێگیراون و لەسەردەمی حوکمی مالیکیدا کارەسات بەسەر عێراقییەکاندا هێنراوە، تایبەت لە سەردەمی عەبادییە کە مووسڵ و فەللوجە و سەڵاحەددین ناوچەی دیکە وێران کراون.
دووری كه له‌لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه داواكراوه جەخت دەکاتەوە کە “ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی له عێراقدا نه‌كرێت و یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی حزبی به‌عس هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وا جه‌نگ راده‌گه‌یه‌نین و پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كه‌ینه ئامانج، كه بریتین له به‌كرێگیراو و ناپاكه‌كان و، ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ربازی و ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ینه ئامانج، كه له عێراق بوونیان هه‌یه، بوونی ئێرانیش له‌ناو خاكی عێراق له پێشه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی ئێمه‌یه.
و:ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی