پڕخوێنه‌رترین گۆڤاری فه‌ره‌نسی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات
یه‌كێك له پڕ خوێنه‌رترین و ناسراوترین گۆڤار له سه‌ر ئاستی فه‌ره‌نسا، راپرسی له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات، گۆڤاری “لو پوانت” (Le Point) له پێگه‌ی خۆی ئەو ڕاپرسییەی ڕاگەیاندووە و بە خستنەڕووی پرسیارێک دەپرسێت (ئایا پێویستە کورد وڵاتێکی سەربەخۆی هەبێت)؟.
بەپێی زانیارییەکان لە کاتی راگەیاندنی ئەو ڕاپرسییەوە هەتا ئێستا زیاتر لە 40 هەزار کەس بەشدارییان کردووە و دەنگیان داوە کە 91.8% بە بەڵێ دەنگیان داوە.
چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت…
کاتێک چوویتە سەر ڕاپرسییەکە، وەڵامەکان بەم شێوەیەیە: (Oui) واتە بەڵێ، (NON) واتە نەخێر، دوای ھەڵبژاردنی وەڵامەکە، کلیک لەسەر (Répondre) دەکەی.
بۆ بەشداریکردن لەو ڕاپرسییە لێرە کلیک بکە.