عوسمان بایده‌میر چه‌ند نهێنیه‌ك له‌باره‌ی هێرش بۆ سه‌ر كه‌ركووك و عه‌فرین ئاشكرا ده‌كات
په‌رله‌مانتاری شاری روها له فراكسیۆنی هه‌ده‌په عوسمان بایده‌مێر له‌باره‌ی هێرشی بۆ سه‌ر كه‌ركووك و عه‌فرین ئاشكرا ده‌كات كه هۆكاره‌كه‌ی له ناكۆكی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد هات و ده‌شلێـ” هۆکاری سەرەکی هێرشکردنە سەر کەرکووک و عەفرین و شرنا‌خ ناکۆکیی سیاسەتمه‌دارانی کورد بوو. بەپێویستیشی دەزانێت سەرجەم حیزبەکان و سیاسەتڤانان بۆ پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان وەک یەک جەستە وابن و رووبەڕووی هەموو دژوارییەک ببنەوە”.
ئه‌مرۆ 8ی 4ی 2018 عوسمان بایده‌میر له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لقی رێكخستنه‌كانی هه‌ده‌په له شاری هه‌ولێر عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتاراری باكوری كوردستان، له فراكسیۆنی هه‌ده‌په له توركیا، رایگه‌یاند”هۆکاری سەرەکی هێرشکردنە سەر کەرکووک، عەفرین و شرنا‌خ، ناکۆکی سیاسه‌تمه‌دارانی کوردە کە لەنێو خۆیاندا رێکناکەون، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”کێبڕکێی سیاسیی لەنێوان پارت و لایەنە سیاسییەکان کارێکی سرووشتییە، دەکرێ سنوورەکانیش ببەزێنرێن، چونکە کەرکووک عەفرینە، جزیرێ و سووری ئامەدە، بەڵام بۆ پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان پێویستە وەک یەک جەستە وابین و رووبەڕووی هەموو دژوارییەک ببینەوە”.
هه‌روه‌ها عوسمان بایده‌میر پێشتر له پاریس دۆخی كوردستانی به‌هه‌رچوارپارچه به‌یه‌كه‌وه به‌سته‌وه، رایگه‌یاند” ئەگەر کورد بەرگریی لە کەرکووک کردبووایە، ئەوا عەفرین نەدەکەوت، گوتیشی: “داگیرکردنی کەرکووک زوڵم بوو لە گەلی کوردستان کرا، کاتێک سلپۆی، شرنا‌خ، ناوچەی سوور و ئامەد رووخێندران، ئەگەر توانیبامان رووخاندن و خراپکردنەکە رابگرین، پێمانوایە کەرکووک تێکنەدەچوو. ئەگەر توانیبامان رێگری لە تێکچوونی رەوشی کەرکووک بکەین، عەفرین داگیرنەدەکرا و تێکنەدەچوو. ئەگەر ئێمە توانیبامان ئەوانە بپارێزین، لە مهاباد و سنە و کرماشان کچ و کوڕی کورد لەسێدارەنەدەدران، واتە رەوشی کورد لە رۆژئاوا، رۆژهەڵات، لە باکوور و باشوور بەیەکەوە گرێدراوە”.
ماوه‌ی دوو رۆژه شاندێكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا سه‌ردانی پایته‌ختی كوردستانیان كردووه به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ( دڵۆڤان ئیدریس بارزانی) چه‌ندین دیداریان له‌گه‌ڵ لایانه سیاسیه‌كانی كوردستان ئه‌نجام داوه كه سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی دا كۆبوونه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌شیان زیاتر له كاتژمێرێك خایاند”.