مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ هێرۆ: ئه‌و پاره‌ی بردت هه‌مووی بۆ خۆت به‌س وازمان لێبێنه

خاكوڕك
دوای راگه‌یاندنی باڵی بڕیاری ناوه‌ند له یه‌كی ئه‌یلول، و ئاشكراكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و دۆسیانه‌ی سلێمانه‌ی كه له‌لایه‌ن باڵی ده‌سترۆیشتوو قۆرخكراون، ئه‌و باڵه دانیان به‌وه‌ش دانا كه پێشنیاری بڕینی بودجه و مووچه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن هێرۆ و عادل موراده‌وه بووه.
مه‌حمود سه‌نگاوی به‌رپرسی یه‌كه‌ی حه‌فتای یه‌كێتی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایدگه‌یه‌نێت، به‌ناوی هه‌موو ناوه‌ندی بڕیاره‌وه ده‌ڵێم، هه‌موو داهات و پاره‌ی یه‌كێتی بۆ هێرۆخان و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی، ته‌نها با یه‌كێتی ببێته‌وه خاوه‌ن بڕیار.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی یه‌كێتی كه له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر باڵی هێرۆ ئاشكراكردووه، پێیوایه ئیدی خه‌ڵكی سلێمانی ده‌بێت هه‌ڵمه‌تێك دژی ئه‌و هه‌موو به‌تاڵان بردنه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی سنوری سلێمانی و كه‌ركوك ده‌ست پێبكه‌ن و چیتر نه‌هێڵن له‌ژێر ناونیشانی دروشمی بریقه‌دار و چه‌واشه‌كاری ئه‌م تاڵانیه به‌رده‌وام بێت.