تره‌مپ به به‌شار ده‌لێت ئه‌سه‌دی ئاژه‌ڵ
له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له توێتێكدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هێرشی تووند ده‌كاته سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د و ده‌لێـ”ئەسەدی ئاژەڵ باجی هێرشە کیمیاییەکە دەدات، کە ژن و منداڵی تێدا کوژراون، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”لە هێرشە کیمیاییەکەی سووریا چەندین کەس لەنێویاندا منداڵ و ژن گیانیان لەدەستداوە، سەرۆک پووتین، رووسیا و ئێران بەرپرسن لە پشتیوانیکردنی ئەسەدی ئاژەڵ”.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها له تویته‌كه‌ی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ناوچەکە کە مەبەستی لە دومایە، ناوچەیەکی کارەساتبارە و لەلایەن سوپای سووریا دەورەدراوە. نووسیوویەتی “سوپای سووریا ئەو ناوچەیەی بەتەواوەتی لە جیهانی دەرەوە دابڕاندووە، دەشڵێت “پووتین، رووسیا و ئێران بەرپرسن لەپشتیوانیکردنی ئەسەدی ئاژەڵ، ئەویش باجی قورسی هێرشە کیمیاوییەکە دەدات”.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌ر له تویته‌كه‌ی دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هێرش ده‌كاته سه‌ر ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و ده‌شلێـ”بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هێڵی سوورە” بەڵام هیچ کاردانەوەی بەرامبەر هێرشە کیمیاییەکانی سوپای سووریا نەبووە. ترەمپ دەڵێت “ئەگەر ئۆباما بەڵێنەکەی جێبەجێبکردایە، ئەسەدی ئاژەڵ ئێستا چووبووە ناو مێژووەوە”.