سه‌عدی پیره : هه‌لبژاردنی رابردوو گۆران و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو 22 هه‌زار ده‌نگی كورد به فیرۆدا

سەعدی پیرە وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاند: “ئێمە هەوڵی یەک لیستیمان لە ناوچە کوردستانییەکان دا، بەڵام لایەنەکان و بەتایبەت بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دژی پێکهێنانی ئەو لیستە هاوبەشە بوون”.
گوته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی ڕاشیگه‌یاند :” لە هەڵبژاردنی رابردوودا لە کەرکووک 22 هەزار دەنگی یەکگرتوو، کۆمەڵ و گۆڕان بەفیڕۆ چوو، لەبەر ئەوەی نە لەگەڵ پارتی نە لەگەڵ یەکێتی نەهاتنە ناو هاوپەیمانێتییەوە، ئەمجارەش پێشبینی دەکەم، لە هەندێک شوێن دەنگەکان بەفیڕۆ بچن.
له‌باره‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی حێزبه‌كان له شای كه‌ركوك سه‌عدی پیره ده‌ڵێت :”ئەمە بیرکردنەوەیەکی زەرەرمەند و هەڵوێستێکی نەزۆکە کە ئەو لایەنانە دژی پێکهێنانی یەک لیستی بوون، هەروەها ئەو هاوپەیمانییەی لە نێوان د. بەرهەم و گۆڕان و کۆمەڵ هەیە، دژی ئەو یەک لیستییە بوو”.