یریاره سبهینێ بهشێوەی تیروپشك ناوی سەرجەم فەرمانبەرانی سەر سندوق رابگهیهنرێت
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق وادەی ڕاگەیاندنی ناوی كارمەندانی سەر سندوق بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرادەكات، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنەكە وردهكاری زیاتر ئاشكرا دهكات.
ڕزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایگەیاند: بڕیاروایە سبەینێ 9ی نیسانی 2018، لەكۆبونەوەیەكی فراواندا، بەشێوەی تیروپشك ناوی سەرجەم فەرمانبەرانی سەر سندوق بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ڕابگەیەنرێت.
جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕاشیگهیاند: ئەولەویەت و بایەخی كۆمسیۆن بۆ ئەو خوێندكارانەیە كە لەقۆناغی زانكۆدان لەكۆلێژەكانی (ماتماتیك، كۆمپیوتەر، زانست و یاسا).
ڕزگار حاجی حەمە جەختی كردهوه ” تائێستا هیچ كێشەیەكیان لەدەستپێكردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردندا نییەو ئەوكاتەشی دیاریكراوە 14ی نیسانی 2018 لەپارێزگاكانی عیراق و 15ی 4 واتە ڕۆژێك دواتر لەهەرێمی كوردستانیش بانگەشە دەست پێدەكات”.
ههروهها جێگری سهرۆكی كۆمسیۆنی بالای سهربهخۆی ههلبژاردنهكانی عێراق دهڵێت: بەشێك لەقەوارە سیاسیەكانی هەرێم وعیراق، پێش دەستپێكردنی وادەی بانگەشە پێشێلكاریان كردووەو تابلۆو وێنەی خۆیان لەشەقامەكاندا داناوە، ئێمە ئاگادارمان كردونەتەوە لەماوەی سێ ڕۆژدا تابلۆكان هەڵگرن تا وادەی دیاریكراوی بانگەشە نابێت دابنرێنەوە.
ناوبراو دهشڵێت: ئەگەر ئەو لایەنانە لەماوەی سێ ڕۆژدا تابلۆكان لانەدەن، لەڕێگەی شارەوانی سنورەكانیانەوە تابلۆكانیان لادەبرێت، ئەگەر بەدەوامیشبن لەدانانی تابلۆ پێش وادەی بانگەشە، ئەوا بەدڵنیاییەوە لەلایەن كۆمسیۆنەوە سزای مادی دەدرێن.