موسڵ .. دەرهێنانی دهیان تەرم لە ژێر باڵەخانە داڕماوهكان
تەرمی دەیان منداڵ لە موسڵی كۆن لە ژێر داروپەردوی باڵەخانەو خانووە رووخاوەكاندا دەرهێنراونەتەوە، ئەوەش دوای تێپەڕینی چەندین مانگ بەسەر كوژرانیاندا لە شەڕی هێزە عێراقییەكان دژ بە داعش.
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی پارێزگای موسڵ، دوای زیاتر لە نۆ مانگ و لە نیسانی ساڵی رابردوودا كۆتاییهات، بەهۆیەوە سەدان مەدەنی لە نێویاندا منداڵ بوونە قوربانی و هەزاران خێزانیش ئاوارەبوون.
گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی نەینەوا ئاشكرایكرد، تیمێكیان لە موسڵ توانیویانە تەرمی (22) منداڵ كە قوربانی دەستی داعش بوون لەژێر داروپەردوی شەڕدا دەربهێننەوە، ئەوەش بەپێی تۆڕی راگەیاندنی عێراقییەی نیمچە فەرمی.
بەوتەی لێپرسراوەكەی بەرگری شارستانی كەركوك ناو ئەو تەرمانە لە ناوچەی مەكاوی لە موسڵی كۆن هەڵگیراونەتەوە بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی ناوچەكە، دوای دەرهێنانەوەشیان تەرمەكان رەوانەی پزیشكی دادوەری كراون تا كەسوكاریان بدۆزرێنەوە.