هێڕشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران ده‌ستی پێكرد
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكردۆته‌وه، هاككه‌ره ئه‌مریكییه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێتی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی دنیا و سه‌نته‌ری زانیارییه‌كانی ئێران، كه له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانیان وێنه‌ی ئاڵای ئه‌مه‌ریكا نیشان دراوه و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك لێی نووسراوه (تێكه‌ڵی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێمه نه‌بن).
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرایكردووه، هێرشه‌كه بۆ سه‌ر 200 هه‌زار ئامێری ڕاوته‌ر بووه له سه‌رانسه‌ری دنیا و سێ هه‌زار و500یان ئێرانی بوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، هێرشه‌كه زیانی به خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت گه‌یاندووه و تۆڕه‌كانی به ته‌واوی پچڕاندووه، كۆمپانیای سیسكۆ كه یه‌كێكه له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی نێتۆرك و تۆڕه‌كان، ڕاوتهرهكانی دروست كردووه.
لای خۆشییه‌وه (نی‌ك بیاسینی) لێكۆڵه‌ری تالوس بۆ هه‌واڵگری ئاسایش له كۆمپانیای سیسكۆ ڕایگه‌یاند: هێرشه‌كه بۆ چه‌ند وڵاتێك بووه و ئامانجه‌كه بۆ ڕووخاندنی ژێرخانی ئابووری بووه.
لێكۆڵه‌ری تالوس بۆ هه‌واڵگری ئاسایش له كۆمپانیای سیسكۆ ڕاشیگه‌یاند: ئێمه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین و دووباره داوای كڕیاره‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه و ڕێی گونجاو ده‌گرینه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.