به هۆی كیمیابارن له سوریا به سهدان كهس كوژرا
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی جەزیرە، ناوچەی دۆمای نزیك شاری دیمەشق ڕووبەڕووی بۆردومانێكی سەخت بۆتەوەو بە بۆمبی هێشوویی بۆردومان كراوەو لەئەنجامیشدا (150) كەس گیانیان لەدەستداوە.
ڕژێمی سوریا تاوانێكی گەورەی لە ناوچەی دومای غوتەی نزیك دیمەشق ئەنجامدا و بەهۆیەوە سەدانی هاوڵاتی مەدەنی بونە قوربانی كە ژمارەیەكی زۆریان منداڵن.
لاپەڕەی فەرمی بەرگری شارستانی دوما چەند دیمەنێكی ناخ هەژێنی بڵاوكردۆتەوە كە ساتەوەختەكانی بەركەوتنی ژنان و مندالانن لە دوما بە چەكی كیمیایی و تاوەكو ئێستا 190 كەس گیانیان لەدەست داوە و سەدانی دیكەش برینداربوون.