رۆژنامه‌یه‌كی قه‌ته‌ری : له‌حكومه‌تی داهاتوی عێراقدا كورد داوای گه‌ره‌نتی ده‌كات

ڕۆژنامەی “ئەلعەرەبی ئەلجدید”ی قەتەری له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی كورده‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ پاش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كورد جگە لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، داوای یەكێك لە وەزارەتەكانی (دەرەوە – بەرگری – ناوخۆ) دەكات.

بە گوێرەی قسەكانی ئەو سەرچاوە سیاسییه‌ كورده‌” ئێستا گفتوگۆ و وتووێژێكی قووڵ لە نێوان هێزە كوردستانییەكاندا هەیە بۆ گەیشتن بە درووستكردنی هاوپەیمانێتییەكی گەورە لە پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان”.

سەرچاوه‌ سیاسییه‌كه‌ی كورد ئەوەشی وتووە: “كورد لە كاتی بەشداریكردنی لە حكومەتی داهاتووی عیراقدا، داوای گەرەنتی دەكات، تا كێشەی وەزارەتی دارایی ڕوو نەداتەوە، كە هوشیار زێباری لە پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستەكەی بەڕێوە دەبرد و لە ساڵی 2016دا به‌ هۆكاری سیاسی دوور خراوەته‌وه‌”.

ڕۆژنامە قەتەرییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە كورد لە 20ی ئادارەوە جموجۆڵێكی نوێی دەست پێ كردووە و ئەمجارە لە بری پۆستی سەرۆككۆماری عێراق داوای پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەكات.

Back to top button