سعودیە دژی بەکارھێنانی هێنانی چەکی کیمیایی هاتە دەنگ.

دوای چەندین جار لە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن سوپای سووریا،کە دوایین جاریان لە ناوچەی غۆتەی دیمەشق بوو وەزارەتی دەرەوەی سعودیە داوای هەڵوێستی توند دەکات دژی رژێمی سوریا.
ڕژێمی بەعس لە سوریا بەردەوامە لەسەر بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و ڕوانگەی سوری لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە دوایین پەلاماردا لە غۆتەی دیمەشق نزیکەی چل و دوو هاوڵاتی بەو چەکی کیمیایی کوژراون و حەفتای دیکە بەرکەوتون کە زۆربەی ژن و مناڵن.
لەو ڕووەوە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە داوای هەڵوێستی توند لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات کە بەر بەو ڕووداوە وەحشی گەرانەی ئەسەد بگرن.

Back to top button