به‌په‌له‌…داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌م شاره‌ی عێراق

چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر شارۆچكەی حەدیسەی سەر بە پارێزگای ئەنباری عێراق و لە ھێرشەكەدا 4 چەكداری داعش كوژران و 5 ی دیكەش برینداربوون.”

بە گوێرەی زانیارییەكان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 9/5/2018، چەكدارانی داعش ھێرشیان كردووەتە سەر گەڕەكی عەسكەری لە شارۆچكەی حەدیسەێ ئەنبار، لە رووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ ھێزە عێراقییەكان 4 چەكداری داعش كوژران و 5 دیكەش برینداربوون.

سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن.” كه‌ ئەو ھێرشەی داعش بۆسەر حەدیسە خۆكوژی بووە و یەكێك لە چەكدارەكان خۆی تەقاندووەتەوە و سێی دیكەش كوژراون، و بەھۆی ھێرشەكەش داعش دوو پۆلیسی عێراق كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوونە.”

Back to top button