نه‌یمار وێنه‌یه‌كی خۆی و میسی بڵاوكرده‌وه‌ گومانه‌كانی زیاتر كرد.

نەیماری ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێڕمان، کە لە ئێستادا توشی پێکان هاتووەو لە یانەکەی دورکەوتۆتەوە، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی لە تویتەر گومانەکان زیاتر دەکەن و داهاتووی خۆی  دەخاتە گومانەوە.”

نەیمار وێنەکەی لەگەڵ میسی بڵاوکردۆتەو لەسەری نوسیوە.” من کاتێک لەگەڵ میسی دەبم کاری زۆر گەورە ڕودەدات، چاوەڕوانی شتی زیاتر بن.

ئەم وتانەی نەیمار گومانەکان زیاتر لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە دروست دەکات و تا ئێستا ئەم ئەستێرەیە داهاتووی لە یانەی پاریس سانجێرمان دیار نیە، کە هەندێک رۆژنامە دەڵێن پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە دەکات و لەوەتەی پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانیشەوە کردووە چەند جارێک گەڕاوەتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.”

Back to top button