کەمی چەند ڤیتامینێک ئەگەری تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیدارانه‌ په‌یدا ده‌كات.

به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌م ڤیتامیناتانه‌یان كه‌م بێت تووشی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ ده‌بن.”

ڤیتامیناتانه‌كه‌ بریتین له‌:-

1/ کەمی ڤیتامین A، ئەگەری تووشبوون بە هەندێك حاڵەت و نەخۆشی زیاتر دەکات وەك:
– تێکچوونی بینین لە شەودا.
– وشكبوونی پێست و دەرکەوتنی پێستی وشك.
– دووبارەبوونەوەی تووشبوون بە هەڵامەت و کۆکە.

2/ کەمی ڤیتامین D، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی:
– ئێسکە نەرمە و جێگیرنەبوونی ددانەکان بەتایبەت لە منداڵاندا.
– نەرمبوونەوەی ئێسکی حەوز لە ئافرەتی دووگیاندا و کەمبوونەوەی توانای جوڵە.

3/ کەمی ڤیتامین K ئەگەری هەیە ببێتە هۆى:
– خوێنبەربوون لە بەشە جیاوازەکانی جەستەدا.
کەمی ڤیتامین E ئەگەری هەیە ببێتە هۆی:
– تووشبوون بە جۆرێك لە ئەنیمیا بەهۆی تەواونەبوونی گەشەی خرۆکە سوورەکانی خوێن.

4/کەمی ڤیتامین C ئەگەری هەیە ببێتە هۆی:
– تووشبوون بە نەخۆشی “ئەسکەرپوت” کە دەبێتە هۆی بێهێزی و کەمخوێنی و هەوکردن و خوێنلێهاتنی پووك.

5/ کەمی ڤیتامین B ئەگەری تووشبوون بە هەندێك جۆری نەخۆشی زیاتر دەکات وەك:
– تووشبوون بە نەخۆشی بەری بەری، کە دەبێتە هۆی هەوکردنی دەماری پەلەکان.
– تووشبوون بە ئەنیمیا.

Back to top button