مه‌حمود عه‌باس په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد
مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ـ سه‌رۆكی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری ڕێكخراوی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستینی، له په‌یامێكدا بۆ كۆچی دواییی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.”
لە بەشێک لە پەیامەکەی مەحموود عەباسدا هاتووە: “بە بۆنەی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی ـی براتانەوە، گەرمترین پرسە و سەرەخۆشیی برایانەمان ئاراستەی جەنابتان و لەڕێی جه‌نابیشتانه‌وه ئاراستەی خانه‌واده جوامێرەكەتان دەكەین”.
دەقی پەیامەکە:
جەنابی برامان نێچیرڤان بارزانی، خودا بتانپارێزێت
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
به ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان
گەرمترین پرسە و سەرەخۆشیی برایانەمان ئاراستەی جەنابتان و لەڕێی جه‌نابیشتانه‌وه ئاراستەی خانه‌واده جوامێرەكەتان دەكەین بە بۆنەی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی ـی براتانەوە. لە خودای گەورە داواكارین بیخاتە بەر دلۆڤانیی خۆیەوە و بە بەهەشتی بەرینی شادی بكات و ئێوە و گەل و وڵاتتان لە سایەی خێر و ئاشتیدا بپارێزێ.
تكایە جەنابتان ئەوپەڕی سۆز و هاوخەمیمان قبووڵ بفەرموون.
مەحموود عەباس
سەرۆكی دەوڵەتی فەلەستین
سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكاری ڕێكخراوی ڕزگاریی فەلەستینی
ڕامەڵڵا 5ی نیسانی 2018