خواكوڕك ورده‌كاری دابه‌شكردنی گوندی كۆری له هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مرۆ 9ی 4ی 2018 جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ( تاهیر عه‌بدولڵا ) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا دابه‌شكردنی گوندی كۆڕی كه خۆی له هه‌زار خانووی ته‌واو كرا‌و ده‌بینێته‌وه، راگه‌یاند، به‌پێی قسه‌كانی جێگری پارێزگاری هه‌ولێر بێت، ده‌بێت له‌ماوه‌ی 45 رۆژ پاش تیروپشك بۆ ژماره‌ی خانووه‌كان و سودمه‌ندان، ده‌بێت ئه‌م هه‌زار خانووه دابه‌ش بكرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی قسه‌كانی تاهیر عبدوڵڵا بیت، له‌ماوه‌ی 15 رۆژ ده‌رگا كراوه ده‌بێت بۆ پێدانی قستی دووه‌م كه دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر دوو قست، كه خۆی له 60 وه‌ره‌قه ده‌بینێته‌وه كه یه‌كه‌م جار ده‌درێت به كۆمپانیا، پاشان كه ناوه‌كه‌ی ده‌رچوو، 62 وه‌ره‌قه‌ی تر وه‌رده‌گیرێت و كلیلی خانووه‌كه وه‌رده‌گرێت، له‌ماوه‌ی 10 ساڵیش دا مانگانه 160 دۆلار ده‌ده‌ن به كۆمپانیا وه‌ك قستی دوو ده‌فته‌ره‌كه‌ی كه ده‌مینێت”.
تاهیر عه‌بدوڵڵا هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند، ئه‌م 45 رۆژه‌ی كه پاش تیروپشكه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه، كه له‌م رۆژانه‌دا چه‌ند حزمهتگوزاریهك ماوه ئه‌نجام بدرێت، وه‌ك رێگای سه‌ره‌كی و به‌ستنه‌وه‌ی خانووه‌كان به كاره‌بایی دابینكراوه، چه‌ند كارێكی تر كه له‌ماوه‌ی 45 رۆژ كات دراوه به كۆمپانیا ئه‌م كارانه ته‌واو بكات”.
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “شەش هه‌زار و 500 دۆلار له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت و ئه‌و پاره‌ش نادرێت به كۆمپانیا، به‌ڵكو ده‌خرێته بانكێك و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، له ماوه‌ی 10 ساڵیش‌دا، هاووڵاتیان ده‌بێ 20 هه‌زار دۆلار به شێوه‌ی قیستی درێژخایەن مانگانه بدەنەوە”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئه‌وانه‌ی كه توانایی دابین كردنی قستی دووه‌میان هه‌یه كه خۆی له 127 وه‌ره‌قه ده‌بینێته‌وه، ئه‌گه‌ر له تیروپشكی سودمهندووانی ئه‌و هه‌زار خانووه‌ش نه‌بێت، ئه‌وه كۆمپانیا رادهستپێرێدرێت، كه له‌ماوه‌ی 5 بۆ 6 مانگ خانووی وه‌جبه‌ی دووه‌می كۆڕی ته‌واو بكات”.