مه‌لا به‌ختیار باسی خیانه‌تی خائینه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌گه‌ڵ شاندی فراكسیۆنی هه‌ده‌په كه ماوه‌یه‌كه له سلێمانین، له‌باره‌ی خیانه‌تی خائینه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر رایگه‌یاند”دوای 16ی ئۆكتۆبەر، بۆشاییەكی ئەمنی لە كەركووك دروستبووە و خەڵكی كەركووك و ئەو ھێزانەی ئێستا لە شارەكەن ھیچ پەیوەندییەكی ویژدانیی لەنێوانیاندا نییە”.
مه‌لا به‌ختیار هه‌روه‌ها گوتیشی”پێویستە حكوومەتی عێراق ھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بكات بۆ گەڕانەوەتی پێشمەرگە بۆ كەركووك و ناوچەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم،ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: “پڕبوونەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی كەركووك بە جێبەجێكردنی دەستوور و بە تێگەیشتنی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی شارەكان دەكرێت”.
دوایی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه له‌لایان ” بافل و لاهور و ئاڵا و ئارس ” و بنه‌ماله‌ی جه‌نگی و تاڵه‌بانی دۆخی كه‌ركووك، رۆژ دوای رۆژ خراپتر ده‌بێت و پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركووك له‌كار لادراوه و كه‌سێكی ره‌گه‌ز په‌رستی عه‌ره‌بیان له‌جێگای داناوه، به‌مه‌ش دۆخی كورد له‌م شاره كوردستانیه رۆژ دوای رۆژ له خراپ بوون دایه..