بۆ رێگری كردن له نه‌مانی پاشه‌كه‌وتی مووچه گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ هه‌وڵی په‌كخستنی پرۆژه‌یاسایی چاكسازی ده‌ده‌ن
به‌پێی بریارێكی فه‌رمی له‌لایان یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ كه ئاراسته‌ی راگه‌یاندوو نووسه‌ره‌كانیان كراوه، دژایه‌تی پرۆژه‌ی چاكسازی له‌ژێر ناوی جۆڕاو جۆڕ كه له‌م ماوه‌یه ده‌ست پێده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك دژی پرۆژه‌ی چاكسازی و نه‌مانی پاشه‌كه‌وت هان بده‌ن، له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر ئاستی میدیایی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ دا ده‌ستی پێكردووه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، به‌شێك له یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ كه پشكی شێریان له مووچه‌ی ناشایسته به‌ركه‌وتووه، زیاتر له 100 هه‌زار خانه‌نشینی نایاساییان هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراندنی هه‌ره‌مه‌كی به‌ناونیشانی پله باڵایان داوه‌ته مووچه خۆڕانیان، ئێستا له‌سه‌ر ئاستی راگه‌یاندن و نووسه‌ره‌كانیان، هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن دژی پرۆژه‌ی چاكسازی بوه‌ستنه‌وه، هه‌وڵی رێگری كردن له تێپه‌راندنی پرۆژه‌كه ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ر بمنێنێت”.
بەپێی یاسای پەرلەمانی كوردستان بۆ چاكسازی مووچەی خانەنشینی و دەرماڵەكان، گۆڕانكاریی زۆر لە مووچەدا روودەدات. چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان لەگەڵ هەڵوەشانەوەی یەكەكانی ژمێریاری لە گشت یەكەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بە یەكەی ژمێریاریی هێزەكانی 70 و 80 و خستنەسەر یەكەی ژمێریاریی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی بە پلەی وەزیر، راوێژكار یان بەڕێوەبەری گشتی یان هەر پلەیەكی دیكەی تایبەت بۆ ئەو پێشمەرگانەی چوونەتە پاڵ بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان پێش راپەڕینی 1991.
رۆژی 30/12/2017 ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە پەسەند كرد و رەوانەی پەرلەمانی كوردستانی كرد. هەرچەندە پەرلەمان دوای چەند دانیشتنێك یاساكەی پەسەند كرد، بەڵام كاردانەوەكان لەدژی هێندە تووند بوون كە هەموو فراكسیۆنەكان خوازیار بوون هەرچی زووە یاساكە بگەڕێندرێتەوە و هەموار بكرێتەوە.
شێركۆ جەودەت، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، دەڵێ زیاتر لە 10 رۆژە 29 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان داوامان كردووە هەرچی زووە كۆبوونەوەی پەرلەمان رێكبخرێ بۆ ئەوەی یاساكە هەموار بكرێتەوە و دەستكاریی ئەو ماددە یاساییانە بكرێ كە كێشەیان لەسەرە ” بەڵام تاوەكو ئێستا دیار نییە كەی ئەو كۆبوونەوەیە دەكرێ، ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكگرتوو، دەڵێ هێشتا هەندێك لە ئەندامانی پەرلەمان سوورن لەسەر ئەوەی وەك جاری پێشوو بێت كە پەسەندكراوە و مووچەی خانەنشینی پلە باڵاكان، مەرجەكانی تەمەن و ساڵانی خزمەتی تێدا نەبێ.
ئەوەی كە یاسا پەسەندكراوەكەی پەرلەمانی لە نێو خەڵك و رای گشتیدا رووبەڕووی رەخنەی توندی خەڵك كردەوە، ماددە سێی یاساكە بوو كە تایبەتە بە چۆنێتی رێكخستنی مووچەی خانەنشینی پلە باڵاكان. ئەو پرۆژە یاسایەی كە حكومەت ناردبووی بۆ پەرلەمان، داوای كردبوو كە یاسای عێراق بكرێتە بنەما بۆ ئەو پرسە و هەر پەرلەمانتارێك و پلە باڵایەك تەمەنی لە 50 ساڵ كەمتر بێ و 15 ساڵ خزمەتی نەبێ، خانەنشینی نەیگرێتەوە، بەڵام زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان دەستكاریی ئەوەیان كردووە و ئەو مەرجانەیان لە بەردەم مووچەی خانەشینی پلە باڵاكان لادابوو.